PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی- ده‌ڤه‌ری ناوده‌شت 13:04:28 2010-07-08
ماوه‌یه‌كی زۆره زیاتر له 50 گوندی هه‌ردوو سنووری ناحیه‌ی ژاراوه‌و سه‌نگه‌سه‌ر له‌ده‌ڤه‌ری بناری قه‌ندیل، به‌هۆی تۆپبارانكردن و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئێران و توركیاوه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه‌و له‌م ماوه‌یه‌شدا زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه‌و به‌رده‌وامیش هاووڵاتیانی سنوره‌كه گونده‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن و كار‌و كاسبی رۆژانه‌ی خۆیان به‌جێده‌هێڵن و روو له‌شوێنه ئارامه‌كان ده‌كه‌ن، رێكخراوه مرۆییه‌كان و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تیان بۆ لێقه‌وماوانی سنووره‌كه درێژ كردووه.
ماوه‌ی 3 ساڵه سنووره‌كه له‌ژێر مه‌ترسیدایه
محه‌مه‌د خدر وه‌ك هاووڵاتیه‌كی گوندی لێوژه له‌ده‌ڤه‌ری ناوده‌شت، سه‌باره‌ت به‌بۆردومانكردنی ناوچه‌كه‌یان وتی: ماوه‌ی 3 ساڵه ناوچه‌كه‌مان رووبه‌ڕووی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی وڵاتی توركیا‌و ئێران بوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له‌دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكی گونده‌كانی سنووره‌كه‌مان دروست ببێت، هه‌روه‌ها به‌م هۆیه‌شه‌وه زۆرجار ئێمه ده‌ستمان له‌كارو كه‌سابه‌تی رۆژانه‌ی خۆمان هه‌ڵگرتووه‌و ناوچه‌كه‌شمان جێهێشتووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێتوو بۆردومانكردنی ناوچه‌كه‌مان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا‌و تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ئێمه به‌ناچاری و به‌یه‌كجاره‌كی ناوچه‌كه‌مان به‌جێدێڵین.
وتیشی: ده‌ڤه‌ری ناوده‌شت له 25 گوند پێكدێت له‌وانه گونده‌كانی زارگه‌ڵی و بۆكریسكان و لێوژه‌و ئێندزه‌و خوێبیان و دوێڵه و سڵه و كۆمتان و باوێوان و بۆڵه و ئه‌ستێرۆكان و قڕناقه و پشت ئاشان و سوره دێی و ئاشقوڵكه و سینه‌مۆكه و رژیكه‌ره و كاسكان و له‌گه‌ڵ چه‌ندین گوندی تر، هه‌روه‌ها هاووڵاتیان و ریشسپیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان چه‌ندینجار داوایان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناوچه‌كه‌ماندا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكمان بۆ بدۆزنه‌وه‌و چیتر له‌م ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تیه‌دا ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌ین، به‌ڵام وه‌كو ده‌یبینین رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌م مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێیه له‌سه‌رمان زیاتر ده‌بێت.
1000 خێزانی سنوری ناوده‌شت پێویستیان به‌خزمه‌تگوزاریه
ئه‌و هاووڵاتیه وتیشی: دانیشتووانی هه‌موو ئه‌و گوندانه زیاتر له 1000 خێزان ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بینین ساڵ له‌دوای ساڵ ژماره‌ی خێزان و دانیشتووانی گونده‌كانی سنوره‌كه‌مان كه‌مده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تیش له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوو كه‌ناوچه‌كه‌مان به‌به‌رده‌وامی بۆردومان ده‌كرێت، بۆیه به‌م هۆیه‌شه‌وه ساڵ له‌دوای ساڵ جوتیارو كاسبكار‌و ئاژه‌ڵدارانی سنوره‌كه‌مان ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵن و روو له‌شوێنه‌كانی تر ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد: ئێستا به‌هۆی بۆردومانكردنی سنووره‌كه‌مان هه‌موو پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كانی سنووره‌كه‌مان په‌كیان كه‌وتووه، به‌تایبه‌تی له‌بواری پڕۆژه‌كانی ئاو‌و كاره‌با و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و ئاودێرییه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردومانكردنه‌وه زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی سروشتی و خانووبه‌ره‌و ره‌زو باخات و ئاژه‌ڵه‌كانی ناوچه‌كه‌مان كه‌وتووه ، هه‌روه‌ها رووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوانه‌كانی سنووره‌كه‌شمان به‌م هۆیه‌وه سووتاون و وشك بوون، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا رۆژ له‌دوای رۆژ ناوچه‌كه‌مان به‌ره‌و چۆڵبوون ده‌چێت.
به‌ناچاری سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی سۆران و رانیه ده‌كه‌ن
ره‌سول حه‌سه‌ن وه‌ك هاووڵاتیه‌كی گوندی ماخۆبزنان له‌مباره‌یه‌وه وتی: ناوچه‌كه‌ی ئێمه تا بڵێی وشك و بێ ئاوه‌و به‌كه‌ڵكی كشتوكاڵ كردن و به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات نایه‌ت، بۆیه ئێمه ئه‌مساڵ روومان له‌كوێستانه‌كانی سنوری ناوده‌شت و بناری قه‌ندیل كردووه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی مه‌ترسی بۆردومانكردنی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانه‌وه وامان لێهاتووه كه‌ئه‌م ناوچه‌یه جێبهێڵین و بگه‌ڕێینه‌وه شوێنی خۆمان.
ئه‌و هاووڵاتیه وتیشی: داوا ده‌كه‌ین له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رێكی ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ بكات، چونكه ئێمه ژیانمان لێ تاڵ بووه‌و شه‌وی واهه‌یه به‌هۆی مه‌ترسی بۆردومان كردنی فڕۆكه‌كانه‌وه چاومان به‌رووناكی ناكه‌وێت، هه‌روه‌ها منداڵه‌كانیشمان له‌كونه به‌ردو ئه‌شكه‌وته‌كان فڕێ ده‌ده‌ین و له‌كاتی توشبوونی منداڵه‌كانیشمان به‌نه‌خۆشی، ئێمه به‌ناچاری روو له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری سۆران و رانیه و سه‌نگه‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
هاووڵاتیان چاڵی گه‌وره له‌ترسی بۆردومانكردن هه‌ڵده‌كه‌نن
ئیسماعیل عه‌بدولڕه‌حمان وه‌ك هاووڵاتیه‌كی گوندی سڵه سه‌باره‌ت به‌بۆردومانكردنه‌كه وتی: به‌هۆی بۆردومانكردنی ناوچه‌كه‌مانه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌كی زۆری گوندنشینه‌كانی سنووره‌كه‌مان ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاری رانیه، هه‌روه‌ها ناوچه‌كه‌شمان بایه‌خێكی گرنگی له‌بواری ئابووریه‌وه هه‌یه و ساڵانه هه‌موو جۆره به‌روبومێكی كشتوكاڵی له‌سنووره‌كه‌مان ده‌چێندرێت.
وتیشی: ئێستا ئێمه له‌گونده‌كه‌مان چه‌ندین چاڵ و قووڵاییمان هه‌ڵكه‌ندووه بۆئه‌وه‌ی ماڵ و منداڵه‌كانمان له‌كاتی بۆردومانی فڕۆكه‌كانه‌وه تێیایاندا بپارێزین.
2 كه‌مپ بۆ 430 خێزان كراوه‌ته‌وه
سه‌ردار كوێخا خدر نوێنه‌ری كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوده‌شت كه له‌سه‌ر رووباری دۆڵی شه‌هیدان نیشته‌جێن، له‌مباره‌یه‌وه وتی: له‌دۆڵی شه‌هیدان 2 كه‌مپ بۆ هاووڵاتیانی گونده‌كانی سنووری هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوده‌شت و پشت ئاشان كراوه‌ته‌وه، كه‌مه‌ترسی بۆردومانكردنی فڕۆكه و تۆپباران كردنیان له‌سه‌ره‌و زیاتر له 400 خێزانی ئاواره له‌م 2 كه‌مپه نیشته‌جێن و كه‌مپه‌كه‌شمان چه‌ندین خێزانی هه‌ریه‌ك له‌گونده‌كانی بۆڵه و سڵه و ئه‌ستێرۆكان و ره‌ژیكه‌ران و باوێوان و دوێڵه و كۆپنگه‌ی له‌خۆگرتووه‌و له‌رۆژی 10/6 ئێمه له‌گوندی بۆڵه‌ی سنوری ناوده‌شت ده‌ربه‌ده‌ر بووین و كاروكه‌سابه‌تی خۆمان به‌جێهێشتووه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه سه‌ردار كوێخا خدر نوێنه‌ری كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوده‌شت له‌سنوری بناری قه‌ندیل پێی راگه‌یاندین: هه‌ردوو كه‌مپی ئاواره‌كانی سنووری ناوده‌شت و پشت ئاشان زیاتر له 430 خێزانی ئاواره له‌خۆ ده‌گرێت كه‌به‌ته‌نیا كه‌مپی ناوده‌شت 130 خێزان و كه‌مپی پشت ئاشانیش 300 خێزانی ئاواری له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌ردوو كه‌مپه‌كه‌ش هاووڵاتیانی زیاتر له 50 گوندی سنووره‌كه له‌خۆده‌گرن له‌وانه گونده‌كانی بۆڵه و سڵه و ئه‌ستێرۆكان و ره‌ژیكه‌ران و باوێوان و دوێڵه و كۆپنگه پێكهاتووه.
50% ئاواره‌كانی سنوره‌كه 1 ملیۆن دیناره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
وتیشی: له‌سه‌ره‌تای مانگی 6 ی ئه‌مساڵه‌وه بۆ جارێكی تر ژماره‌یه‌كی زۆری گوندنشینه‌كانی سنوره‌كه‌مان به‌هۆی بۆردومانكردنه‌وه ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون و ئێستاكه كاروكه‌سابه‌تی خۆیان جێهێشتووه‌و زیانێكی زۆریش به‌ر ماڵ و موڵك و ره‌زو باخه‌كانمان گه‌یشتووه، ئێستاش به‌م هۆیه‌وه ژیان و گوزه‌رانمان زۆر خراپه و هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی وه‌كو نه‌خۆشخانه و ئاوی پاك و كاره‌بامان نییه، هه‌روه‌ها به‌م هۆیه‌شه‌وه منداڵانمان تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی و گرفتی ته‌ندروستی بوونه.
راشیگه‌یاند: تاكو ئێستا رێژه‌ی 50% ئاواره‌كانمان بڕی هاوكاری 1 ملیۆن دیناری حكومه‌تی عیراقیان پێدراوه‌و ئه‌وانی تریش لێی بێبه‌ش بوونه، هه‌روه‌ها تاكو ئێستاش وه‌كو پێویست پێداویستیه‌كانی خۆراك و پۆشاك و خه‌وتنمان به‌سه‌ردا دابه‌شنه‌كراوه، بۆیه داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقی فیدراڵ و رێكخراوه مرۆییه‌كان كه تاچه‌ندی زووه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ بكه‌ن و له‌و ده‌رده سه‌ری و مه‌ینه‌تیه‌مان رزگار بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا داوا ده‌كه‌ین كه‌شوێنێكی باشتر‌و گونجاوترمان بۆ دابین بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌و ده‌رده‌سه‌ری و بێ سه‌روبه‌ریه‌ی كه‌ئێستا تێیدا ده‌ژین رزگارمان بێت.
كانه‌بی حه‌مه‌ده‌مین وه‌ك نوێنه‌ری ئاواره‌كانی گوندی ره‌ژیكه‌ران له‌م باره‌یه‌وه وتی: به‌هۆی بۆردومانی هێزه‌كانی توركیا و ئێرانه‌وه تاكو ئێستا نزیكه‌ی 100 خێزانی گونده‌كه‌مان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و له‌م شوێنه پیسه ده‌ژین و هیچ بنه‌مایه‌كی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی له‌م شوێنه نیه و رۆژ نییه كه‌چه‌ندین ژن و منداڵ له‌كه‌مپه‌كه‌مان تووشی نه‌خۆشی نه‌بن، بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه‌حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان له‌بواری ته‌ندروستی و پێداویستیه خۆراكیه‌كانه‌وه هاوكاری زیاتری كه‌مپه‌كه‌مان بكه‌ن.
وتیشی: له‌بواری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریه‌وه ئێمه زیانێكی زۆرمان به‌ركه‌وتووه‌و زۆربه‌ی باخه‌كانمان وشك بوون، هه‌روه‌ها به‌شی زۆری ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵات و مێشه هه‌نگه‌كانیشمان له‌ناوچوون، بۆیه داوا له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه‌قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌مان بۆ بكه‌نه‌وه.
رۆژ له‌دوای رۆژ گونده‌كانی سنوره‌كه به‌ره‌و چۆڵبوون ده‌چن
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدوڵا ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر پێی راگه‌یاندین: ماوه‌یه‌كی زۆره مه‌ترسی بۆردومانكردنی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا و ئێران له‌سه‌ر گونده‌كانی سنوره‌كه‌مان هه‌یه، بۆیه زۆربه‌ی گونده‌كانی سنوره‌كه‌مان وه‌كو پێویست ئاوه‌دان نین و هاووڵاتیان هه‌میشه له‌ترسی تۆپباران كردن و بۆردومانی فڕۆكه‌كانه‌وه ناتوانن بچنه‌وه سه‌ر ره‌زو باخاته‌كانیان، بۆیه له‌م دواییه‌شه‌وه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای مانگی 6 ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا چه‌ندینجار گونده‌كانی سنوره‌كه‌مان به‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه كه‌وتوون، بۆیه تادێت هاووڵاتیان كار‌و كه‌سابه‌تی و گونده‌كانی خۆیان به‌جێده‌هێڵن.
وتیشی: تاكو ئێستا له‌سنوری ناحیه‌كه‌مان 39 گوند رووبه‌ڕووی مه‌ترسی تۆپباران و بۆردومانكردنی فڕۆكه‌كان بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 15 گوندیش له‌سنوری ناحیه‌ی ژاراوه رووبه‌ڕووی ئه‌م مه‌ترسیه بونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی 2 مانگی رابردووشه‌وه به‌هۆی تۆپباران كردن و بۆردومانی فڕۆكه‌كانه‌وه زیانێكی ئێجگار زۆر به‌ر گوندنشینه‌كانی سنوره‌كه‌مان كه‌وتوون به‌تایبه‌تی له‌رووی گیانی و ده‌روونی و وێرانكردنی خانووبه‌ره‌و سوتانی ره‌زو باخاته‌كان و كوشتنی و نه‌مانی ئاژه‌ڵ و مێشه‌هه‌نگ و مه‌ڕو ماڵاتی هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌مان، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌م و داهاتی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و خودی هاووڵاتیانی سنووره‌كه به‌تایبه‌تی ده‌بێت.
428 هاووڵاتی بڕی 1 ملیۆن دیناریان پێدراوه
راشیگه‌یاند: هه‌ر دوای ده‌ستپێكردنی تۆپ بارانكردن و بۆردومانی فڕۆكه‌كان له‌مانگی 6ی رابردوو 2 كه‌مپی گه‌وره بۆ لێقه‌وماوانی سنووره‌كه كراونه‌ته‌وه‌و هاوكاری پێویستیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه، بڕی 1 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر خێزانێكی ئاواره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقی فیدراڵه‌وه به‌سه‌ر 428 هاووڵاتی ده‌ربه‌ده‌ری گونده‌كانی سنووره‌كه‌مان دابه‌شكراوه هه‌روه‌ها به‌شێكی تری خێزانی ئاواره‌ش له‌سنووره‌كه‌مان ماوون كه ئه‌و بڕه هاوكارییه وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆمه‌ك و هاوكاری وه‌كو پێدانی چادرو خوارده‌مه‌نی و رایه‌خ و پێخه‌ف له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و مانگی سووری عیراقی و UMHCR و یونسێف و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌سه‌ر ئاواره‌كانی سنووره‌كه‌مان دابه‌شكراون.
نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش به‌به‌رده‌وامی له‌سنوره‌كه‌یه
رونیشیكرده‌وه: جگه له‌م بڕه هاوكارییه ماددیه‌ی پێشكه‌ش به‌لێقه‌وماوانی سنووره‌كه‌مان كراوه، تیمێكی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی سه‌ر به‌ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ چه‌ندینجار سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانی بناری قه‌ندیلی له‌دۆڵی شه‌هیدان كردووه‌و بڕێكی زۆری داوو ده‌رمان و پێداویستی پزیشكیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه‌و له‌نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی ته‌ندروستی ئاواره‌كانیان كردووه‌و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ نه‌خۆشه‌كانی كه‌مپه‌كه كردووه.