PUKmedia هه‌ولێر/ سه‌باح شوكر 2010-07-08 12:37:35
سه‌ره‌ڕای جوانی سروشتی كوردستان و بوونی سه‌دان گوڵ و دارودره‌ختی جوان و به‌رهه‌مده‌ر، ماوه‌یه‌كه خاوه‌ن نوسینگه‌ی نه‌مامگه‌كان روویانكردووه‌ته ده‌روه‌ی كوردستان بۆ هێنانی گوڵ و دار‌و دره‌خت بۆ زیاتر جوانكردن و ئاشنابوون به گوڵ و دار‌و دره‌ختی بیانی.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئومێد ئیبراهیم له نه‌مامگه‌ی كامیلیان وتی: بۆ زیاتر ئاشنابوونی هاووڵاتیان به گوڵ و دار‌و دره‌ختی بیانی ماوه‌یه‌كه خاوه‌ن نه‌مامگه‌كان رووده‌كه‌نه وڵاتی ئیتاڵیا بۆ هێنانی هه‌مه‌جۆره دار‌و دره‌ختێك بۆ فرۆشتن و جوانكردنی ماڵان، له رێگای بازرگانییه‌وه ده‌یهَننه كوردستان، ئه‌و دار‌و دره‌خته پێشتر له‌گه‌ڵ ئاو‌و هه‌وای خاكی كوردستان تاقیكراوه‌ته‌وه‌و ده‌گونجێت و گه‌شه‌ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جۆره دره‌ختێك هه‌ن كه له‌یه‌ك مه‌تر بۆ ده مه‌تر به‌رزده‌بنه‌وه.
ناوی گوڵ و دره‌خته‌كانیش ئه‌مانه‌ن: لاكسترۆم، خۆخی زیتا، كامیلیان، میتا، سنه‌وبه‌ر، سه‌منقوش، بۆكسی بچوك گه‌وره، مه‌نۆلیا، سیتۆنیا، جۆری تریش هه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌نرخه‌كانیشیان، وتی: نرخه‌كانیان جۆراوجۆره، به‌شی گوڵ و داروده‌رختی بچوك له 5 تا 25 هه‌زار دیناره.
جێی باسه ئه‌و دار‌و دره‌ختانه ته‌نها بۆ جوانین و به‌رهه‌میان نیه.