PUKmedia كه‌ركوك/ عومه‌ر غه‌ریب 2010-07-07 19:58:11
پاشئه‌وه‌ی به‌بڕیارێك سه‌رۆكی ده‌زگای باڵای زیندانییه سیاسییه‌كانی عیراق هه‌وڵی یه‌كخستنی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه‌م و دووه‌می كه‌ركوكی زیندانیه سیاسییه‌كانی دابوو، به‌هه‌وڵ و كۆششی سه‌رۆك مام جه‌لال كێشه‌ی یه‌كخستنی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانییه سیاسییه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر كرا.
له‌و باره‌یه‌وه نوره‌دین وه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دووه‌می زیندانییه سیاسییه‌كانی عیراق له‌كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین: له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا هه‌وڵی یه‌كخستنی هه‌ر دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی زیندانیه‌كان له‌كه‌ركوك درا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كورد له‌كه‌ركوك، له‌كاتێكدا كورد نزیكه‌ی 10 هه‌زار زیندانی سیاسی هه‌بوو و لایه‌نی شیعه 300_400 زیندانییان هه‌بوو و بڕیار درا كه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دووه‌م بتوێننه‌وه‌و تێكه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه‌م بكرێت و شیعه‌یه‌ك بكرێته به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌زگایه لای كورد نه‌مێنێته‌وه، به‌ر له‌مانگێك وه‌ك زیندانیه سیاسییه‌كانی كه‌ركوك خۆپیشاندانێكمان دژ به‌و بڕیاره رێكخست و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و رۆژ نوری شاوه‌یسی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌و كێشه‌یه، ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كرا.
روونیشیكرده‌وه كه دوای ئه‌و هه‌وڵانه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌بڕیاری ژماره (م/ت/8/1/1/م.ف له رۆژی 1/7/2010 هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی كه‌ركوك وه‌ك خۆی هێشته‌وه.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و بڕیاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌قین و موسڵیش وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و تێكه‌ڵ به‌هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی تر ناكرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دووه‌می كه‌ركوكی زیندانییه سیاسییه‌كانی عیراق به‌ناوی هه‌موو زیندانییه سیاسیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه ستایشی سه‌رۆك مام جه‌لال و د.رۆژ نوری شاوه‌یس و هاوكات نوێنه‌ری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی كرد له‌ناو ده‌سته‌ی باڵای زیندانیه سیاسیه‌كانی عیراق كه رۆڵیان هه‌بوو له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی له‌دژی خواستی كورد له‌و ده‌زگایه‌وه ده‌ركرابوو.