2010-05-02 13:15:20 PUKmedia
له‌راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هاتووه: عيراق له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دایه که تێیدا ئازادی ئایینی پێشێل ده‌کرێت و که‌مایه‌تییه ئاینییه‌کانی ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره.
لیژنه‌ی ئازادیيه ئاینیيه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌مریکا، له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ناوی 13 وڵاتی له جیهاندا ئاشکراکرد، که له پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه دێن که ئازادی ئایينی پێشێل ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردووه، که‌مایه‌تییه ئاینیيه‌کانی مه‌سیحی و سابیئه و ئێزدی و مه‌ندائی له عيراق روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن ده‌بنه‌وه و راپۆرته‌كه هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ لاوازی حکومه‌تی عيراق نیشانداوه له پاراستنی ئازادی که‌مایه‌تییه ئاینیيه‌کاندا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2007 دا یاداشتێكی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دایه باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق و له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ساڵی 2008 سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌شاری هه‌ولێر كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف و مه‌رجه‌عی هه‌موو ئاینه‌كانی كوردستان كۆبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش راپۆرته ئه‌مریكیيه‌كه جیاكاری له‌نێوان ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كردووه، كه سه‌قامگیری و ئازادی ئایينی تێدا سه‌قامگیره و به‌شێكی زۆر له كه‌مایه‌تيیه ئاینیيه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق هانایان بۆ ئه‌م هه‌رێمه هێناوه.
راپۆرته‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه که كه‌مایه‌تيیه ئاینییه‌کانی عيراق له مافه‌کانیان بێبه‌شکراون، وێڕای به‌رده‌وامی ناکۆکی و ئاڵۆزییه‌کان له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان شیعه و سوننه‌دا.