دوایین هه‌واڵ

هه‌رێمی کوردستان

د.به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ كونسوڵی به‌ریتانیا چه‌ند پرسێك تاووتوێده‌كات

2010-04-21    13:39:40   PUKmedia
ئه‌مڕۆ 21/4 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاویكه‌وت به‌ جێرمی مكادی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێرو ده‌رباره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و گه‌شه‌پێدانی بواری بازرگانی و ئابووری بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا.
كونسوڵی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی كونسوڵخانه‌كه‌یان و به‌رنامه‌ی ئاینده‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان دوا، له‌و میانه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌كارئاسانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد له‌ راییكردنی كاره‌كانیان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عیراق و دانوستانی نێوان لیسته‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆ كرا، ته‌ئكید كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تێك پێكبهێندرێت ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق بێت و هیچ لیست و لایه‌نێكی تێدا فه‌رامۆش نه‌كرێت، هه‌روا بواری به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌شی بۆ كورد تێدا ده‌سته‌به‌ر ببێت .

 

گه‌وره‌کردنی فۆنت

هه‌مه‌ڕه‌نگ ↓

 

تاڤگه‌یه‌ك له‌ ئاگر

...

 

به‌وێنه‌.. شاری گه‌شتیاریی پۆرتۆ مارینا له‌ میسر

...

 

به‌وێنه‌.. رێگاكانی ده‌رهێنانی مرواری نێوئاو له‌یابان

...

 

ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ ده‌ناسیته‌وه‌؟

...

 

Facebook و FaceCash شه‌ڕیانه‌

...

 

باڵابه‌رزترین هه‌رزه‌كار

...

 

به‌هره‌ی هونه‌رمه‌ند شه‌قام ده‌كاته‌ تاڤگه‌

...

ميوانانی سه‌رهێڵ ↓

ئێستا 1544 میوان له‌سه‌ر هێڵن
toolbar powered by www.mit3xxx.de