دوایین هه‌واڵ

هه‌رێمی کوردستان

رێژه‌ی بارانبارین له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا    17:43:02   2010-03-01
پاشئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی باران ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ رێژه‌ی باران به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوودا به‌رزبۆته‌وه‌،  حه‌سه‌ن وه‌هاب جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی هاتنی نزمی پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌توركیاوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان  كه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی فێنك و شێداری له‌گه‌ڵدایه‌ رێژه‌ی بارانبارینی له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ تۆماركردووه‌، له‌شاری هه‌ولێر له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا  33.8 ملم باران باریوه‌، به‌مه‌ش كۆی باران بارینی ئه‌مساڵ  گه‌یشته‌ 267،5 ملم و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 112،8 ملم زیاتر باریوه‌- له‌ناحیه‌ی قوشته‌په‌ له‌ 24 سه‌عاتی رابردوو 53 ملم باران باریوه‌و كۆی گشتی ئه‌مساڵ 213،8 ملم  و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 80،6 ملم زیاتر باریوه‌- پیرمام له‌ 24 سه‌عاتی رابردوو 48،9 ملم باریوه‌، به‌مه‌ش كۆی گشتی گه‌یشته‌  420،7  و  202،2 ملم له‌ساڵی رابردوو زیاتر- قه‌زای شه‌قلاوه‌ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو  52 ملم باریوه‌   و كۆی گشتی  596 ملم باریوه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو  278،3 ملم  زیاتر باریوه‌ – قه‌زای مێرگه‌سور له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو  31،4 ملم و  كۆی گشتی 1319ملم ،  به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 774،6 زیاتر باریوه‌-  قه‌زای مه‌خمور له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی باریوه‌ 15،3 ملم بارانباریوه‌و  كۆی گشتی  138،5ملم،  به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 62،4، ناحیه‌ی گوێر له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو  14 ملم باریوه‌،  كۆی گشتی  155،8 ملم باریوه‌،  به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 53،7 ملم زیاتر- قه‌زای كۆیه‌ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو  43 ملم باریوه‌و كۆی گشتی  456،7 ملم  بارانباریوه‌  و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 309،7 زیاتر باریوه‌- ناحیه‌ی ته‌قته‌ق له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 43 ملم باریوه‌و كۆی گشتی ئه‌مساڵ گه‌یشته‌ 289 ملم و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 218،3 زیاتره‌.
سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی وتیشی: له‌ پارێزگای دهۆك له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو  32،7 ملم باران باریوه‌، كۆی گشتی ئه‌مساڵ 501،2 ملم باریوه‌، به‌مه‌ش  251،5 ملم زیاتر له‌ساڵی رابردوودا باریوه‌-  قه‌زای زاخۆ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 28،1 ملم باران باریوه‌و كۆی گشتی گه‌یشته‌ 465 ملم، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو  193،2 ملم زیاتر باریوه‌ –  له‌كانی ماسی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 25 ملم باریوه‌و كۆی گشتی گه‌یشته‌  739،5 ملم ، ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو  379،8 زیاتر باریوه‌، له‌ سه‌رسه‌نگ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 38ملم باریوه‌و كۆی گشتی ئه‌مساڵ 806،5 ملم باریوه‌، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 440،40 زیاتره‌-  قه‌سرۆك له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 38،2 ملم بارانباریوه‌و كۆی گشتی ئه‌مساڵ   538،4 ملم  بارانباریوه‌ ، ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 380،4 ملم زیاتره‌- له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 50 ملم باریوه‌و كۆی گشتی گه‌یشته‌  368،1 ملم ، به‌مه‌ش ئه‌مساڵ221،7  له‌ ساڵی رابردو زیاتر باریوه‌-  ناحیه‌ی دینارته‌ له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 39 ملم باریوه‌و كۆی گشتی ئه‌مساڵ گه‌یشته‌  949،9 ملم  و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 600،7 ملم زیاتره‌.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای سلێمانی حه‌سه‌ن وه‌هاب ئاشكرایكرد: سلێمانی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو رێژه‌ی باران 26،3 ملم بووه‌و كۆی گشتی ئه‌مساڵ 548،6 ملم بارانباریوه‌، ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 325 ملم زیاتره‌-  ناحیه‌ی بازیان له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 46 ملم باریوه‌و  كۆی گشتی ئه‌مساڵ 508،5 ملم باریوه‌ ، به‌مه‌ش  319،5 ملم له‌ساڵی رابردوو زیاتره‌-  چوارتا له‌ 24 سه‌عاتی رابردوو  29 ملم باریوه‌و كۆی گشتی ئه‌مساڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یشته‌  635،8 ملم  و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 371 ملم زیاتره‌-  ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ 24 سه‌عاتی رابردوو 25،8 ملم باران باریوه‌و كۆی گشتی گه‌یشته‌ 480،5 ملم ، ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 282،6 ملم زیاتره‌– دواجار له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ 24 سه‌عاتی رابردوو 42 ملم بارانباریوه‌و كۆی گشتی ئه‌مساڵ  گه‌یشته‌ 325،7 ملم  و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو  190،9 زیاتر باریوه‌.
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم پێشبینی كرد له‌وماوه‌ی 24 سه‌عاتی داهاتوو به‌هۆی هاتنی به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی فێنك و و وشكی له‌گه‌ڵدایه‌ ئاسمان ساماڵ و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، به‌مه‌ش پێشبینی باران ناكرێت  و كه‌شوهه‌وا خۆش ده‌بێت .

گه‌وره‌کردنی فۆنت

هه‌مه‌ڕه‌نگ ↓

 

تاڤگه‌یه‌ك له‌ ئاگر

...

 

به‌وێنه‌.. شاری گه‌شتیاریی پۆرتۆ مارینا له‌ میسر

...

 

به‌وێنه‌.. رێگاكانی ده‌رهێنانی مرواری نێوئاو له‌یابان

...

 

ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ ده‌ناسیته‌وه‌؟

...

 

Facebook و FaceCash شه‌ڕیانه‌

...

 

باڵابه‌رزترین هه‌رزه‌كار

...

 

به‌هره‌ی هونه‌رمه‌ند شه‌قام ده‌كاته‌ تاڤگه‌

...

ميوانانی سه‌رهێڵ ↓

ئێستا 1542 میوان له‌سه‌ر هێڵن
toolbar powered by www.mit3xxx.de