|
دوكان.. كۆنگره‌ی باری هێزه‌كان و میلیشیا
چه‌كداره‌كان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
PUKmedia خالید نه‌جار- سه‌فین ئه‌حمه‌د
- دڵشاد ئه‌حمه‌د/
دوكان
11:30
09/11/2008
پێشنیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ 9/11 له هاوینه‌هه‌واری دوكان له‌سلێمانی، كۆنگره‌ی باری
هێزه‌كان و میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان راپۆرتێكی ده‌نگی بۆئاماده‌كردووین:
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ختیار ئه‌مین سه‌رۆكی رێكخراوی هاوپه‌یمانی
نێوده‌وڵه‌تی بۆ داد و رێكخه‌ری كۆنگره‌كه له‌ناو كۆنگره‌كه‌وه
لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ
PUKmedia
دا‌و تیشكی خسته‌سه‌ر ئامانجه‌كانی كۆنگره‌كه:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د. فوئاد
مه‌عسوم سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق و عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و
مه‌لا به‌ختیار وته‌بێژی ره‌سمی
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و
ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
عیراق و نیكۆلا فیكا سه‌رۆكی رێكخراوی (لاسلام بدون عداله) و ماوریتسۆ
میلانی باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌عیراق و به‌ختیار ئه‌مین سه‌رۆكی رێكخراوی
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ داد ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوون.
سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وته‌یه‌كدا
ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی كۆنگره‌كه كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست
سه‌باره‌ت به ملیشیا و گروپه چه‌كداره‌كان، هاوكات ته‌ئكیدیكرده‌وه
له‌سه‌ر رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌عیراقدا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد به گرنگی
گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
له‌به‌شێكی
تری وته‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر كاری
هاوبه‌ش بۆ بونیادنانه‌وه‌ی عیراقی نوێ، داواشیكرد كه هه‌موولایه‌ك
هه‌وڵبده‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ
به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لابردنی به‌ربه‌سته‌كان، ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا كه نابێت به‌هیچ جۆرێك جیاوازی له‌نێو پێكهاته‌كانی عیراقدا
هه‌بێت، له‌و رووه‌شه‌وه وتی: لێكتێگه‌یشتن و گفتووگۆ ته‌نها رێگه‌ن
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان.
دواتر باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌عیراق له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌یكرد به‌ڕۆڵی
حكومه‌تی عیراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی
فیدڕاڵی نوێ و پاراستنی مافی مرۆڤ له‌عیراق.
پاشان هه‌ریه‌ك له به‌ختیار ئه‌مین سه‌رۆكی رێكخراوی هاوپه‌یمانی
نێوده‌وڵه‌تی بۆ داد و نیكۆلا فیكا سه‌رۆكی رێكخراوی (لاسلام بدون
عداله) وته‌ی خۆیان پێشكه‌شكرد.
كۆنگره‌ی
باری هێزه‌كان و میلیشیا چه‌كداره‌كان له‌عیراق ماوه‌ی دوو رۆژ
به‌رده‌وامده‌بێت و له‌ژێر چاودێری حكومه‌تی ئیتاڵیا و هه‌ردوو
رێكخراوی (لاسلام بدون عداله) و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ داد
به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ئامانج لێی چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسه باڵاكان و
خاوه‌ن بڕیاره‌كانه له‌عیراق بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به
ده‌سه‌ڵاتدارێتی نێوان ئیداره‌ی فیدڕاڵی و هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی
عیراق له‌پێناو كردنه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی كراوه وه‌ك به‌شێك
له‌چارسه‌رێكی ئاشتییانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پته‌وكردنی
سه‌ره‌وه‌ری یاسا و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی ده‌وڵه‌ته
فیدڕاڵییه‌كان كه به‌هه‌مان بارودۆخدا تێپه‌ڕبوون.
ئامانجێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه فراوانكردنی گفتوگۆكانه به‌ره‌و
گفتوگۆكردنێكی چڕ‌وپڕ له‌نێوان به‌رپرسه عیراقییه‌كاندا سه‌باره‌ت
به‌شێوازی چاره‌نووسی هێزه‌كان و میلیشیا چه‌كداره‌كان. |