|
سه‌رۆك تاڵه‌بانی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ئیمزا له‌سه‌ر یاسایه‌ك ناكه‌م پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی عیراق له‌مافه
ده‌ستوريی و مرۆییه‌كانی خۆی بێبه‌شبكات
PUKmedia
20:56
06/11/2008
پاشنیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ 6/11 مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی
له‌به‌غدا چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی مه‌سیحی
كه‌وت، له‌دانیشتنێكدا وه‌فدی میوان ترس و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی
به‌رامبه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌یاسای ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكاندا ئه‌نجامیدا، دا‌واشیان له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد كه ئه‌و
گۆڕانكارییانه ره‌تبكاته‌وه‌و پڕۆژه یاسایه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران بكات به‌شێوه‌یه‌ك كه مافی كه‌مینه‌كانی تێدا پارێزراوبێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك تاڵه‌بانی پشتیوانی ته‌واوی بۆده‌ربڕین
سه‌باره‌ت چه‌سپاندنی مافه‌ڕه‌واكانی مه‌سیحییه‌كان و سه‌رجه‌م
كه‌مایه‌تییه‌كانی تری عیراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌نگاوێكی
له‌وجۆره به‌جێهێنانی ئه‌ركێكی نیشتمانییه‌و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری
هه‌میشه‌یی عیراقه‌و دانپێدانانه به‌مافه ره‌واكانی ئه‌و هاووڵاتییه
ره‌سه‌نانه‌ی عیراق كه له‌مێژه‌وه به‌شداربوون له بنیاتنانی
عیراقێكی دیموكراتی فره‌لایه‌ن.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی
به‌سه‌ردانه‌كه‌ی باڵیۆزی ڤاتیكان كرد كه تیایدا ترس و دڵه‌راوكێی
ڤاتیكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی
كه روبه‌ڕووی مه‌سیحیه‌كان ده‌بێته‌وه به به‌ڕێزیان راگه‌یاندبوو.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌ڵێنیشی پێدان كه ئه‌و بابه‌ته ده‌خرێته ژێر
گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه‌رۆژی 8/11
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی سازیده‌كات، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه‌به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ئیمزا له‌سه‌ر یاسایه‌ك ناكات كه پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی
عیراق له‌مافه ده‌ستوری و مرۆییه‌كانی خۆی بێبه‌شبكات.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا وه‌فدی میوان سوپاس و پێزانیینی خۆیان بۆ
هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌ربڕی له‌پارێزگاریكردن
له‌مه‌سیحییه‌كان، هاوكات هیواو متمانه‌ی خۆشیان به‌خشییه سه‌رۆك
تاڵه‌بانی بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی دادوه‌رانه كه مافی مه‌سیحییه‌كان
و سه‌رجه‌م كه‌مایه‌تییه‌كانی تر بپارێزێت.
هه‌ریه‌ك له‌فه‌وزی حه‌ریری وه‌زیری پیشه‌سازی وجدان میخائیل وه‌زیری
مافی مرۆڤ و هه‌ردوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق یونادم كه‌نناو
ئه‌به‌لحه‌د ئه‌فرام و له‌بید عه‌باوی بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و
سه‌لما جه‌بو راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌ی دیداره‌كه‌بوون.
|