|
كه‌مپینی داكۆكی
له‌مافه یاسایی و مه‌ده‌نییه‌كانی ژنان سبه‌ینێ ئاماده‌ی دانیشتنی
په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت
PUKmedia
14:10
02/11/2008
كه‌مپینی
داكۆكی له‌مافه یاسایی و مه‌ده‌نییه‌كانی ژنان له‌كوردستان كه
پێكهاتووه له 50 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده‌ی دانیشتنی
ئاسایی سبه‌ینێ 3/11 ی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بن به‌مه‌به‌ستی
ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی په‌سه‌ندكردنی یاسای فره‌ژنی و هه‌وڵدان بۆ
چاره‌سه‌ركردنی بڕگه‌كانی تری باری كه‌سێتی كه په‌یوه‌ندییان
به‌ژنانه‌وه هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان راپۆرتێكی ده‌نگی بۆ ئاماده‌كردووین:
هه‌رده‌رباره‌ی هێشتنه‌وه‌ی بڕیاری فره‌ژنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی
كوردستانه‌وه، رۆژی 31/10 له شاری ستۆکهۆڵم له وڵاتی سوید، هه‌ر
دوو رێکخراوی (کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له سوید) و
WomenAid کۆڕێکی کراوه‌یان سازکرد بۆ چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی رۆشنبیر و
چالاکی بواری ژنان که پێکهاتبوون له نه‌جیبه مه‌حمود، تارا توانا،
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری، چرۆ عوسمان هه‌ورامی.
سه‌ره‌تا کۆرگێڕ به‌یان ناسیح ئامانجی کۆڕه‌که‌ی بۆ ئاماده‌بووان
باسکرد که بریتییه له‌دروستکردنی فشارێک له‌لایه‌ن کوردانی
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دژی دوایین یاسای په‌رله‌مانی کوردستان که
رێگه‌ده‌دات به فره‌ژنی.
ئه‌حمه‌دی
ئه‌سکه‌نده‌ری وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی و چالاکی بواری مه‌سه‌له‌ی
ژنان له ده‌ستپێکی قسه‌کانی سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و
بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و وتی: جێگه‌ی داخه ده‌بووایه
په‌رله‌مانی کوردستان ببوایه به نمونه‌یه‌کی باش بۆ ناوچه‌که،
به‌ڵام به‌و یاسایه هه‌موومانی بێ ئومێدکرد، هه‌روه‌ها باسی چه‌ند
نمونه‌یه‌کی جۆره‌کانی فره‌ژنی کرد له وڵاتانی جیهان و ئایینه‌کاندا،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئه‌و یاسایه یاسایه‌کی ره‌شه، بۆیه ده‌بێت
فشارێکی زۆر بکرێت تا په‌رله‌مانی کوردستان له‌و یاسایه
پاشگه‌زببێته‌وه.
نه‌جیبه مه‌حمود وه‌ك که‌سایه‌تییه‌کی چالاکی ژنان، باسی یاسای ساڵی
1959 ی عیراقی باری که‌سێتی کرد‌و گۆڕانکارییه‌کانی له‌سه‌رده‌مه
جیاوازه‌کانی رژێمه یه‌ك له دوایه‌که‌کانی عیراق که به تایبه‌تی
له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌سه‌ڵات دابووه، نه‌ک
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، هه‌روه‌ها هه‌وڵی رێکخراوه‌کانی ژنانی له دوای
راپه‌ڕینه‌وه بۆ گۆڕینی ئه‌و یاسایه و جێگرتنه‌وه‌ی به یاسایه‌کی
ئینسانی که تێدا مافی ژنان وه‌ک مرۆڤ ره‌چاوبکرێت.
وتیشی: کاتی خۆی تونرا چه‌ند یاسایه‌ك له خزمه‌تی ژنان ده‌ربچن،
هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه کاریان پێنه‌کرا و مانه‌وه تایه‌کگرتنه‌وه‌ی
هه‌ردوو ئیداره‌که، جێگه‌ی داخه زۆرجار به‌رپرسان بۆ ده‌ربازبوون و
پاساوهێنانه‌وه په‌نا بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌به‌ن، له‌کاتێكدا
بۆخۆیان چه‌ندان ڤێلایان دروستکردووه بۆ رابواردنی خۆیان بێئه‌وه‌ی
هه‌ست به شه‌رع بکه‌ن، یان باسی ژنانی ئه‌نفال ده‌که‌ن، ئایا تا ئێستا
کێ ژنێکی ئه‌نفالی هێناوه؟ کێ ئاماده‌یه بیهێنێت.
له‌به‌شێکی‌تری قسه‌کانیدا وتی: ئه‌و یاسایه ناکۆکه له‌گه‌ڵ
به‌ندێکی ده‌ستووردا که ده‌ڵێت "ژن و پیاو یه‌کسانن" جگه له‌و
یاسایه‌ی که په‌رله‌مانی خۆی دایناوه له دژی توندوتیژی.
چرۆ
عوسمان چالاکی رێکخراوی مه‌ده‌نی، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و دیتنی
پیاوی کورد به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی ژنان وتی: به داخه‌وه پیاوانی
کورد دیتنێکی پێشکه‌وتنخوازانه‌یان نیه بۆ مافه‌کانی ژنان و
بیرته‌سکانه سه‌یری مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه چاوه‌ڕوانی
ئه‌م جۆره یاسایانه ده‌که‌ین له په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌روه‌ها
باسی ئه‌وه‌ی کرد که بیانووی ئه‌وه دێننه‌وه که رێژه‌ی ژنان
زۆرتره له پیاوان له کوردستان، به‌ڵام ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌کی نیه،
چونکه تا ئێستا هیچ ئامارێکی رسمی نیه.
تارا توانا چالاکی سیاسی و ئه‌ندامی حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید- یش
وتی: بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه پێچه‌وانه‌ی جاڕنامه‌ی جیهانی
مافه‌کانی مرۆڤه که ده‌وڵه‌تی عیراق ئه‌م جارنامه‌یه‌ی
په‌سه‌ندکردووه، ئه‌م یاسایه له سه‌ر بۆچوونێکی ئیسلامی دانراوه
نه‌ك دیموکراتی، به‌داخیشه‌وه ئه‌مه کێشه‌کانی ژنان له کوردستان
زیاتر ده‌کات و توندوتیژی په‌ره‌ده‌سێنێت به‌رامبه‌ر ژنان.
دواتر باسی له هه‌ڵوێستی پیاوی کورد کرد که چۆن سه‌یری مافه‌کانی
ژنان ده‌که‌ن له کوردستان و چه‌ند نمونه‌یه‌کی له‌وباره‌یه‌وه
هێنایه‌وه.
دواتر ئاماده‌بووانی کۆڕه‌که هه‌ریه‌که‌و به چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک
تیڕوانینی خۆیان ده‌ربڕی و ناڕه‌زایی و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و
یاسایه‌ی په‌رله‌مان ده‌ربڕی و داوایانکرد که فشار بخرێتهسه‌ر
په‌رله‌مان بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و یاسایه‌و دوای گفتووگۆیه‌کی چه‌ند
سه‌عاتی بڕیاردرا به زووترین کات کۆبوونه‌وه‌یه‌ک رێکبخرێت له نێوان
سه‌رجه‌م که‌سایه‌تی و رێكخراوه‌کان بۆ دروستکردنی که‌مپه‌ینێك بۆ
فشارخستنه‌سه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان تا له‌و یاسایه‌دا
پاشگه‌زبببێته‌وه، یاخود سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی ره‌تی بکاته‌وه.
|