كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مالكی قسه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن

PUKmedia      20:45       18/11/2008

‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18/11 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری به‌غدا پێشوازیكرد له‌ د.نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆو بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له‌باره‌ی دوا پێشهات و رووداوه‌كانی گۆڕه‌پانی عیراق و ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر كرا.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باسی رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان عیراق و ئه‌مریكا كرا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌و نێردراوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.



 

  چاپ

ئه‌رشیف

 

 

 

 

عیراق:::هه‌رێمی کوردستان:::سلێمانی

ته‌له‌فۆن: 7353 356 770 00964 -- 1953 123 750 00964 -- 0026 319 404 00964

PUKmedianet@yahoo.com            info@PUKmedia.com