|
سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ردانی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم ده‌كات
و له‌گه‌ڵ ساڵح موتڵه‌گ كۆده‌بێته‌وه
PUKmedia
20:35
18/11/2008
رۆژی 18/11 مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عيراق به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی
ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی
سه‌ماحه‌تی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای
ئیسلامی‌و سه‌رۆكی لیستی ئیئتیلاف له په‌رله‌مانی عيراق- ی كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌نجومه‌نی
باڵای ئیسلامی ئاماده‌یبوون، سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی
سه‌ماحه‌تی ئه‌لحه‌كیم- ی كرد بۆ خاكی نیشتیمان‌و هه‌واڵی
ته‌ندروستی‌و هیوای ساغ‌و سه‌لامه‌تی بۆ خواست، پاشان باس له
بارودۆخی سیاسی عيراق كرا، له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عيراق.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر كاراكردنی لیژنه‌ی
پێنجقۆڵی، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عيراق دروست بوو.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌ماحه‌تی عه‌بدولعه‌زیز به‌پێویستی زانی كه
پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه بكرێت كه به‌ده‌ستهاتوون له
ئه‌نجامی تێكۆشانی گه‌لی عيراق‌و ئه‌و مه‌ینه‌تییانه‌ی كه به‌سه‌ر
پێكهاته‌كانی گه‌لانی عيراقدا هاتوون، وه‌ك پرۆسه‌ی ئه‌نفال،
ئاماژه‌شی دا به‌گرنگی كاركردن به‌ده‌ستور، به‌شێوه‌یه‌ك كه
گره‌نتی به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عيراق بكات له
به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا سه‌ماحه‌تی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم
سوپاسی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردان‌و هه‌سته راستگۆیه‌ی
كه به‌رامبه‌ری هه‌یه‌تی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مام جه‌لال له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له به‌غدا
پێشوازیكرد له دكتۆر ساڵح موتله‌گ سه‌رۆكی به‌ره‌ی عيراقی بۆ دیالۆگی
نیشتمانیی.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عيراق و
هه‌نگاوه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌كه له‌به‌ر
رۆشنایی گۆڕانكاریی و پێشهاته‌كانی دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی
رێككه‌وتننامه‌ی پاشه‌كشێی هێزه‌كان له نێوان عيراق و ئه‌مریكادا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌سایه‌ی رێككه‌وتنامه‌كه‌وه دێته
پێشه‌وه به‌جۆرێك كه سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی بۆ عيراق
ده‌گه‌ڕێته‌وه و پرۆسه‌ی سیاسیی و بوژاندنه‌وه‌ی عيراق له هه‌موو
بواره‌كاندا پێشكه‌وتن به‌خۆوه ده‌بینێت، له ته‌وه‌رێكی تری
دیداره‌كه‌دا نێوانی هێزه سیاسیه‌كانی به‌شداربووی پرۆسه‌ی سیاسیی له
عيراق و پره‌نسیپی ته‌وافق بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگ و
چاره‌نوسسازه‌كان دووپات كرایه‌وه .
|