|
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌قه‌د هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان خه‌رجی هه‌یه
وه‌زاره‌تی داد باشترین و رۆشنبیری خراپترین وه‌زاره‌تن له‌خه‌رجكردنی
بودجه‌ی هاوبه‌شدا
PUKmedia سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
18:35
18/11/2008
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو
له بودجه‌ی هاوبه‌ش نزیكه‌ی 350 ملیار دینار خه‌رجكراوه‌و ره‌نگه تا
كۆتایی ساڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه بگاته 400 ملیار دینار.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به
PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌بودجه‌ی
هاوبه‌ش كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی و
وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ته‌رخانكراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دیوانی
وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، تائێستا
نزیكه‌ی 350 ملیار دینار خه‌رجكراوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 300 ملیۆن
دۆلاری ئه‌مریكی و وتی: هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
زۆرترین خه‌رجیان هه‌بووه‌و وتی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌قه‌د هه‌موو
وه‌زاره‌ته‌كان خه‌رجی هه‌یه.
له 1/6/2006 دا كاتێك حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان
راگه‌یه‌نرا، هه‌ردوو ئیداره‌ی پێشتری حكومه‌ت واته سلێمانی و هه‌ولێر
رێككه‌وتن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش چ له‌ڕووی ئیداریه‌وه، چ له‌ڕووی داراییشه‌وه،
بۆیه بڕیاردرا دیوانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانیشه‌وه خه‌رجیه‌كانیان هاوبه‌ش بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
بڕیاردرا بودجه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌ستنیشانبكه‌ن بۆ راییكردنی كاره‌كانی
حكومه‌تی نوێ به‌وپێیه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌ت یه‌كی
نه‌گرتۆته‌وه، تاوه‌كو یه‌كگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كاره‌كان
به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌دوو بانكی جیا له‌هه‌ولێرو سلێمانی دوو حیساب كرایه‌وه‌و له‌و دوو
بانكه تا ئێستا بودجه‌ی هاوبه‌ش ته‌مویلده‌كرێت و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش
سه‌رپه‌رشتی خه‌رجكردنی ئه‌و پارانه ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له 1/6/2006 ه‌وه نزیكه‌ی یه‌ك
تریلیۆن دینار خه‌رجكراوه‌و تائێستا خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه
به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌نراوه، سه‌رچاوه‌كه وتیشی: بۆساڵی
2007 وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی له سلێمانی بڕی 214 ملیۆن
دۆلاری ته‌حویلی ئه‌و ژماره حیسابیه‌كردووه، به‌هه‌ردوو
ئیداره‌كه‌وه نزیكه‌ی 450 ملیۆن دۆلاریان ته‌حویلكردووه، واته
وه‌زاره‌تی دارایی‌ش به‌هه‌مانشێوه 214 ملیۆن دۆلاری ته‌حویلی ژماره
حیسابی بودجه‌ی هاوبه‌ش كردووه.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه ئه‌م بودجه هاوبه‌شه جگه
له‌به‌ڕێوه‌بردنی دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاوكات چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌شی له‌ئه‌ستۆدایه،
له‌وانه مانگانه كڕینی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای 500 میگاوات
له هه‌ولێر، خه‌رجی به‌ڕێوبه‌رێتی به‌شی كوردی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك
كه تائێستا حكومه‌تی به‌غدا په‌روه‌رده‌ی كوردی نه‌كردۆته‌وه،
دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی جیاواز بۆ ئاواره گه‌ڕاوه‌كانی كه‌ركوك،
له‌گه‌ڵ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ
كه‌له‌سه‌ر بودجه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات لیژنه‌ی
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ كه تائێستا بڕێكی زۆر پاره‌یان
خه‌رجكردووه، هه‌روه‌ها نوسینگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانیش له‌سه‌ر هه‌مان بودجه خه‌رجییه‌كانیان بۆ ده‌كرێت كه سێ
بۆ چوار مانگ جارێك پاره‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت.
له‌باره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه سه‌رچاوه‌كه
به PUKmedia ی راگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران به‌قه‌د هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان خه‌رجییان هه‌یه،
به‌تایبه‌تیش له مێوانداریی و فیستیڤاڵ و بۆنه‌كاندا پاره‌یه‌كی زۆر
خه‌رجده‌كرێت، وتیشی: هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌دوای 1/6/2006
ه‌وه له‌دیوانی وه‌زاره‌ته‌كانن موچه‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ی هاوبه‌شه،
مانگانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار‌و نیو دینار ته‌نها موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانه.
له‌باره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌زاره‌تی داد‌و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه
باشترین وه‌زاره‌تن له مه‌سه‌له‌ی خه‌رجكردن و كه‌مترین خه‌رجییان
هه‌بووه‌و كه‌مترین كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌رجكردن هه‌یه‌و چالاكیشیان
زۆره، به‌پێی سه‌رچاوه‌كه وه‌زاره‌ته‌كانی كێشه‌و گرفتی دارایی و
خه‌رجكردنیان زۆره به‌پله‌ی یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی رۆشنبیری دواتر
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و دواتر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، به وته‌ی
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ژماره‌یه‌كی زۆر
فێستیڤاڵ له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه ده‌گێڕێت و زۆربه‌ی فێستیڤاڵه‌كان
زیاده‌ڕه‌ویان تێدا ده‌كرێت و وتی: حیسابی فێستیڤاڵ هه‌بووه 3 جار له
خه‌زێنه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌ت له‌پێناو راستكردنه‌وه‌ی
كێشه‌كان چونكه حیسابه‌كان له‌خه‌رجی وه‌ك یه‌ك نه‌بوون.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی زۆرترین تێبینی
له‌سه‌ره تائێستا ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌ری سه‌ته‌لایته‌كه گۆڕاون و
وتی: سه‌ته‌لایت و گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان خه‌رجییان له‌سه‌ر ئه‌و
بودجه‌یه‌یه‌و له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو زیاتر له دوو ملیار‌و چوارسه‌د
ملیۆن دینار خه‌رجیان بووه‌و ئه‌مساڵیش به‌پێی خه‌مڵاندنی سه‌ره‌تایی
تائێستا دوو ملیار دینار خه‌رجیان بووه، له‌كاتێكدا سه‌ته‌لایتی
نه‌ورۆز تایبه‌تمه‌ندێتی میدیای حكومه‌تیی پێوه دیارنییه‌و
له‌ده‌ستیداوه‌و سه‌دله‌سه‌دی كارمه‌نده‌كانی حزبیین كاری لێده‌كه‌ن و
هه‌موو هه‌واڵ و پرۆگرام و به‌رنامه‌كانیان ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراوی
هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كشتوكاڵیش وتی: كێشه‌ی حیسابیان
هه‌بووه‌و وتی: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو تائێستا
چه‌ند جارێك به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریارییان گۆڕاوه، له‌باره‌ی وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵیش وتی: به‌هۆی هێنانه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ
ناو وه‌زاره‌ت و خستنه سه‌ر بودجه‌ی هاوبه‌ش و هاوكات خه‌رجی زۆری
وه‌زاره‌ته‌كه بۆ كڕینی په‌ین و پێداویستیی كشتوكاڵی كێشه‌یان
هه‌بووه، له‌باره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌كه وتی:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی خه‌رجیی زۆره
به‌تایبه‌ت بۆ كڕینی پێداویستیی كتێب و په‌ڕاو بۆ خوێندكاران.
ئه‌وه‌ی جێی تێبینییه له‌و خه‌رجییه هاوبه‌شه خۆی له‌چه‌ند خاڵێكی
سه‌ره‌كی ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌م شێوه‌ی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه
دووه‌میش جۆری خه‌رجكردنه‌كه سێیه‌میش نه‌بوونی فلته‌رێك بۆ
پێداچونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌رجیه یاخود چاودێریكردنی "chake" ی ئه‌و
پاره‌یه‌ی تائێستا خه‌رجكراوه.
|