|
وه‌فدێكی پارتی چه‌پی سوید سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری
كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات
PUKmedia هاوڕێ رواندزی
17:25
18/11/2008
ئه‌مڕۆ 18/11 حامد مه‌حمود مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی
وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نوێنه‌رایه‌تی عه‌دنان
محه‌مه‌د قادر وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ئاماده‌بوونی
عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر هیدایه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاكسازی
كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له وه‌فدێكی پارتی چه‌پی
سویدی كرد كه‌پێكهاتبوو له لارس ئۆلێ سه‌رۆكی پارتی چه‌پی سوید‌و ئولا
هۆڤمان سه‌رۆكی پێشووی پارته‌كه‌و مژده خه‌لیل و فورات نه‌مرود
ئه‌ندامانی پارتی چه‌پی سوید‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید.
له‌دیدارێكدا باس له‌داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت كرا به‌تایبه‌تی
له‌بواری منداڵان و ژنان و كه‌مئه‌ندامان و بیمه‌ی بێكاری و چاودێری
كۆمه‌ڵایه‌تی و بواره‌كانی مه‌شق و راهێنان، بۆ ئه‌وه‌ش نوێنه‌ری
وه‌زاره‌ت به‌درێژی باسی له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت و هاوكاری
هاووڵاتیان كرد‌و دواتر له‌لایه‌ن وه‌فدی میوانه‌وه چه‌ندین پرسیار
خرانه‌ڕوو و خۆشحاڵی خۆیان به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌بواری ئابوری و
كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌دیده‌كرێن ده‌ربڕی و جه‌ختیان
له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
په‌رله‌مانی سوید‌و پارتی چه‌پ كرده‌وه كه‌ئه‌وان له‌نزیكه‌وه هه‌وڵی
پشتیوانی كردنی كورد ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك وه‌فده‌كه به‌نیازه
له‌داهاتوودا سه‌ردانی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌شه‌كانی چاكسازی
له‌شاری سلێمانی بكات.
|