|
سبه‌ی یه‌كه‌م زه‌نگی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه دژ به‌نه‌هێشتنی
توندوتیژی لێده‌درێت
PUKmedia شه‌رمین كه‌ریم 17:22
18/11/2008
له‌ژێر ناونیشانی (نا بۆ توندوتیژی به‌ڵێ بۆ یه‌كسانی جێنده‌ری)
بڕیاره سه‌عات 10 ی سه‌ر له‌به‌یانی 19/11 یه‌كه‌م زه‌نگی هه‌ڵمه‌تی
هۆشیاركردنه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان لێبدرێت .
جینان قاسم وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ژنان و ئافره‌تان له‌حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا به PUKmedia
ی راگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له 19 تا 25 ی مانگ به‌رده‌وامه‌و
بێگومان ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و
سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێ و وه‌زاره‌ته‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ژنان و
ئافره‌تان بڕیاردرا كه ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه به‌شێوه‌ی گروپ روو له
شار‌و شارۆچكه‌كان و گه‌ڕه‌كه میللیه‌كانی ناو شاره‌كان بكرێت
به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ستافی نووسینگه‌و رۆژی 24 ی مانگیش كۆنفراسێكی
هه‌رێمایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له‌هه‌ولێری پایته‌خت
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
|