|
د. محه‌مه‌د گه‌زنه‌یی: ئه‌و یاسایه دژی ئیسلام نییه به‌ڵكو
تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌مه‌زهه‌به‌كانی ئیسلام
PUKmedia هه‌ولێر - سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
16:26 18/11/2008

د. محه‌مه‌د گه‌زنه‌یی سه‌رۆكی یه‌كێتی زایانی ئیسلامی كوردستان به
PUKmedia ی راگه‌یاند: یاسای باری
كه‌سێتی ده‌رنه‌چووه له شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و
گۆڕانی تێداكراوه به‌پێی مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی ئیسلامه‌و
ده‌رنه‌چووه.
وتیشی: مامۆستایانی ئایینی زۆر ته‌ئكید له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافعی
ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌شێك ره‌نگه پێیان وابێت هه‌رچی له‌مه‌زهه‌بی شافعی‌دا
نه‌بێت ده‌رچونه له‌ئیسلام، وتیشی: گرنگ ئه‌وه‌یه یاساكه له‌ئیسلام
ده‌رنه‌چێت ئه‌گه‌رنا تێكه‌ڵه بێت له‌مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌ی شیعه‌و
حه‌نبه‌لی و شافعی و حه‌نه‌فی هیچ كێشه نییه، چونكه مه‌زهه‌به‌كانی
دیكه‌ش هه‌ر ئیسلامن.
گه‌زنه‌یی رایگه‌یاند: سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی له لێدوانه‌كانیان وتویانه یاساكه له‌قورئان
ده‌رنه‌چێت نه‌یانووته له مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو، كه‌واته ده‌كرێت
بڵێین ئه‌وه‌ی هه‌یه تێكه‌ڵه‌و تێكهه‌ڵكێشێكه له‌نێوان مه‌زهه‌به
جیاوازه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه كه‌ریم به‌حری ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی
له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: یاسایی باری كه‌سێتی له‌لایه‌ن
حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان وه‌ك پێشنیار‌و راسپارده ره‌وانه‌كرابوو
دوای لێكۆڵینه‌وه‌و پرسكردن به‌مامۆستایانی ئایینی و پسپۆرانی شاره‌زای
شه‌رع پێشنیاره‌كانی حكومه‌ت به‌پێی یاسا له‌قاڵب دراوه بۆ ئه‌وه‌ی
په‌رله‌مان په‌سندی بكات، وتیشی: هیچ بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌كه نه‌ك دژی
ئیسلام نییه به‌ڵكو هه‌مووی له ده‌قی قورئان و سوننه‌ته‌وه
وه‌رگیراوه.
ئه‌و وتی: پێشنیاره‌كانی حكومه‌ت وه‌ك پرۆژه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان
نه‌كرابوو به‌ڵكو بۆ هه‌ر گۆڕانێك دوو ئه‌گه‌ر خرابووه روو بۆیه
په‌رله‌مان داوایكرد حكومه‌ت پێشنیاره‌كانی بكاته پرۆژه، ئه‌وه‌بوو
سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی په‌رله‌مانی كرد‌و سوربوو له‌سه‌ر گۆڕانكاری
له‌یاسای باری كه‌سێتی، به‌پێی پێشنیاره‌كانی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانیان
كردبوو، ئیتر په‌رله‌مانیش به‌به‌راوردكردنی به‌پێی یاسا‌و شه‌رع
گۆڕانه‌كانی كرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ته‌ئكیدیكرده‌وه ئه‌وان له‌رووی
بابه‌تی و یاساییه‌وه پرۆژه‌كه‌ی حكومه‌تیان هه‌ڵسه‌نگاندووه
به‌جۆرێك یه‌كسانی ژن و پیاو دابینبكات له‌چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌تی
ئیسلام و قورئان.
هاوكات محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
دووپاتیكرده‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له په‌رله‌مان په‌سندكرا له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانكرا به‌ومانایه‌ی
پرۆژه‌ی گۆڕانكاری له‌یاسای باری كه‌سێتی به‌ئاگاداری سه‌رۆك و جێگری
سه‌رۆك وه‌زیران ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، وتیشی: په‌رله‌مان
باڵاترین ده‌سه‌ڵاته‌و حكومه‌ت بۆی نییه یاسا ره‌تبكاته‌وه به‌ڵكو
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاوخشاندنه‌وه به‌یاساكه ده‌كات و ده‌توانێت
تێبینی له‌سه‌ر بدات.
به‌قسه‌ی ئه‌و، ئه‌و پرۆژه‌یه له‌سه‌ر خواستی خه‌ڵكێكی زۆر بووه‌و
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی
یاسایی و شه‌رعی به‌ئاگاداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ئاماده‌كراوه‌و په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه‌كه‌ی حكومه‌ت
بڕیاری لێداوه نه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بوبێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه
ئاماده‌كرابێت.
وتیشی: هیچ بڕگه‌یه‌كی یاساكه دژ به‌ئیسلام و قورئان نییه چونكه
به‌پرسی پیاوانی ئایینی ئاماده‌كراوه، وتیشی: یاسای باری كه‌سێتی
كۆنه‌كه‌و ئه‌وه‌ی ئیستاش زۆر پێشكه‌وتنی تێدایه له‌چاو یاسای باری
كه‌سێتی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و هه‌رێمه‌كه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو به‌شێك له مامۆستایانی ئایینی له هه‌ولێر
وتاریان له‌سه‌ر یاسای باری كه‌سێتی پێشكه‌شكردبوو هه‌ندێكیان پێیان
وابوو یاساكه به‌شێكی پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلامی پیرۆزه به‌ڵام
هه‌موو لایه‌ك له حكومه‌ت و په‌رله‌مان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه هیچ
بڕگه‌یه‌كی تێدا نییه له‌دژی ئایینی ئیسلام.
|