|
ئازاد جندیانی: ی.ن.ك شه‌ڕی راگه‌یاندنی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه تا
رایبگرێت
PUKmedia
15:55
18/11/2008
سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵێك كه له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تیایدا باس
له‌ڕاگیرانی شه‌ڕی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه
ناوی ده‌نێت (باڵی تاڵه‌بانی) و باڵی نه‌وشیروان و هه‌روا له باره‌ی
هه‌واڵێكی تريش كه له‌ڕۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئازاد
جندیانی به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه.
جندیانی ده‌ڵێت: جارێك به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌و بۆچوونه
راستبكه‌ینه‌وه كه رۆژنامه‌كه ده‌یه‌وێت بیسه‌پێنێت و یه‌كێتیی به
باڵی به‌ڕێز تاڵه‌بانی بناسێنێت، چونكه راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه
هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتییه نه‌ك سه‌ركرده‌ی باڵێك له
ناو یه‌كێتیدا، ئه‌و جۆره وه‌سفكردنه هه‌وڵێكه بۆ
ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی راستییه دیار‌و ئاشكراكان كه هیوادارم له بێ
دیقه‌تتیه‌وه به‌كاریان هێنابێت.
هه‌روا ئازاد جندیانی وتیشی: راگه‌یاندنی یه‌كێتیی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ هیچ
كه‌س و باڵێك نه‌بووه‌و به درێژایی سێ چوار ساڵی رابردوو هه‌میشه له
هه‌ڵوێستی به‌رگریكردندا بووه‌و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه
هه‌بووه كه به ناڕه‌وا كراونه‌ته سه‌ری، بۆیه راگه‌یاندنی
یه‌كێتیی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه تا رایبگرێت و هه‌ركاتێكیش هێرشی
ناڕه‌وا كرایه سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وا به هه‌مان ئه‌ندازه كاردانه‌وه‌ی
ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به قسه‌یه‌كی جه‌ماعه‌تی ره‌گ- یش كه به پێی
رۆژنامه‌ى
رۆژنامه گوایه وتوویانه هه‌ڕه‌شه له لایه‌نگرانیان ده‌كرێت، ئازاد
جندیانی وتی: هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ئازاده بۆ ره‌واجدان به خۆی قسه
بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان باسیان كردووه هیچی راست نیه‌و هه‌رگیز
له هیچ به‌رپرس و ده‌زگایه‌كی یه‌كێتییدا نه كاری وا كراوه‌و نه
كه‌سیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راسپێردراوه و ئێمه بڕوامان به‌وه هه‌یه
كه له‌ناو یه‌كێتییداده‌بێت هه‌مووی خۆی به پره‌نسیپه‌كانی رێكخستن
ببه‌ستنه‌وه‌و به‌و پێیه ره‌فتار بكه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیشدا
كه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌یان داوه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی
یه‌كێتیین و ئازادن له‌وه‌ی كه چی ده‌كه‌ن و چی ده‌ڵێن و ئه‌مه‌ش
به‌شێكه له‌و ده‌سكه‌وته گرنگه‌ی كه یه‌كێتیی به هاوكاری
هاوپه‌یمانانی و به هاوكاری رووناكبیرانی كوردستان بۆ گه‌له‌كه‌مانی
وه‌دیهێناوه.
هه‌ر له‌و باره‌وه وتی: هه‌ق نیه هیچ كه‌س و گروپێكیش فه‌شه‌لی خۆی
به هه‌ڵبه‌ستنی قسه‌ی ناڕاستی له‌و بابه‌ته پاساو بدا.
|