|
به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌نجومه‌نی سیاسی بۆ ئاسایشی
نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه
PUKmedia
18/10/2008 11:25
ئێواره‌ی
رۆژی 17/10 به‌سه‌رپه‌رشتی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عيراق له
كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا، ئه‌نجومه‌نی سیاسی بۆ ئاسایشی نیشتمانی
كۆبووه‌وه، كه هه‌ریه‌ك له جێگرانی سه‌رۆك كۆمار عادل
عه‌بدولمه‌هدی و تارق هاشمی و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و
جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و د. رافع
عیساوی و جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان خالد عه‌تیه و عارف
ته‌یفور‌و سه‌رۆكی دادگای باڵا میدحه‌ت مه‌حمود و ژماره‌یه‌ك له
نوێنه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان ئاماده‌یبوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه بۆ تاووتوێكردنی رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه‌ی
نێوان عیراق و ئه‌مریكا ته‌رخانكرابوو، بیر‌وڕا و بۆچوونی جۆراوجۆر
له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ئاڵوگۆڕكرا.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
نه‌سیر ئه‌لعانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئاماژه‌یدا
به‌وه‌ی كه ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه تێبینی گرنگ و
پڕبایه‌خیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه خستۆته‌ڕوو، تائێستاش
رێككه‌وتنه‌كه له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كاندا تاووتوێده‌كرێت و هیچ
بۆچوونێكیش له‌ناو كوتله سیاسییه‌كاندا نییه كه ئاماژه به
قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه بكات.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وتیشی: به مه‌به‌ستی
تاووتوێكردنی رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا
بانگهێشتی زۆر لایه‌ن له كوتله سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان كراوه، هه‌روه‌ها بانگهێشتی وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ
و دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندییش كراوه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی
كه رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه په‌یوه‌ندی به‌داهاتووی سه‌روه‌ری
عیراقه‌وه هه‌یه، هه‌ر بڕیارێكیش له‌وباره‌ویه‌وه بدرێت، بڕیاری
گه‌لی عیراقه به‌گشتی.
|