|
سه‌رۆك مام جه‌لال و كرۆكه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی دوای رێككه‌وتنه
ئه‌منییه‌كه تاووتوێده‌كه‌ن
PUKmedia 17:11
17/11/2008

ئه‌مڕۆ 17/11، مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عيراق له باره‌گای
تایبه‌تی خۆی له به‌غدا پێشوازیكرد له رایان كرۆكه‌ر باڵیۆزی
ئه‌مریكا له عيراق‌و ده‌یڤد ساترفێڵد لێپرسراوی دۆسییه‌ی عيراق له
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌و ژماره‌یه‌كی تر له گه‌وره
دیبلۆماتكارانی باڵیۆزخانه‌كه.
له دیدارێكدا باس له دواین گۆڕانكارییه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی
عيراق كرا، به‌تایبه‌ت دوای په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی
پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عيراق.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی كرد به‌خاڵه ئیجابییه‌كانی
رێككه‌وتنه‌كه، له‌وانه پاراستنی سه‌روه‌ريی‌و سه‌ربه‌خۆیی خاكی
عيراق، دابینكردنی ئاسایش‌و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری‌و بونیادناوه‌و
ده‌ركردنی عيراق له به‌ندی حه‌وتی میساقی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی.
رايان كرۆكه‌ر له دیداره‌كه‌دا پێشوازی له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عيراق كرد سه‌باره‌ت به‌په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتنه‌كه،
هیواشی خواست كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و سه‌رۆكایه‌تی
كۆماریشه‌وه په‌سه‌ندبكرێت.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ی ژماره‌یه‌ك
دۆسییه، له‌وانه ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی
سیاسی عيراق‌و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنی، هه‌روه‌ها باس له
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا‌و عيراق كرا له هه‌موو
بواره‌كاندا.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا باڵیۆز كرۆكه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك
تاڵه‌بانی به‌رزنرخاند، كه له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی
عيراقدا ده‌یدات، له رێگه‌ی لێكنزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه
سیاسییه‌كانه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم‌و
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عيراق‌و
عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوون.
|