|
فه‌ره‌نسا..وه‌فدی ی.ن.ك به‌شداری کۆنگره‌ی
گشتی پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا ده‌کات
PUKmedia
فه‌ره‌نسا -
د.لوئه‌ی جاف
18:20 16/11/2008
له‌سه‌ر
داوه‌تنامه‌ی ره‌سمی پارتی سۆشیاليستی فه‌ره‌نسا وه‌فدێکی یه‌کێتيی
نیشتمانيی کوردستان که پێکهاتبوو له‌عومه‌ر سه‌ید عه‌لی کاگێڕی
مه‌کته‌بی سیاسی و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و
لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌نديیه‌کانی ده‌ره‌وه‌و به‌رزان فه‌ره‌ج
نوێنه‌ری ی.ن.ک له‌فه‌ره‌نساو دڵخواز قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
په‌یوه‌نديیه‌کان، به‌شداری حه‌فتاو پێنجه‌مین کۆنگره‌ی گشتی پارتی
سۆشیالستی فه‌ره‌نسایان کرد که له ڕۆژانی 14 تا 16 ی نۆڤه‌مبه‌ر له
شاری رانس به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌که‌م وه‌فده‌که له‌لایه‌ن لێپرسراوانی پارتی
سۆشیالیسته‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیکراو دواتر له‌ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی
کۆنگره‌که‌دا به‌شداریکرد.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ سکرتێری یه‌که‌می پارتی سۆشیالیست فرانسوا هۆلاند
ئێواره خوانێکی له‌سه‌ر شه‌ره‌فی وه‌فده میوانه‌کان سازکرد که
تیایدا وه‌فدی پارته سۆشیالیست و سۆشیال دیموکرات و حیزبه
پێشکه‌وتنخوازه‌کانی دنیا که به‌شداری کۆنگره‌که بوون، بانگهێشت
کرابوون.
پێش ئه‌و ئێواره‌خوانه که دوا دیداری ماڵئاواییکردنی فرانسوا هۆلاند
بوو له میوانه‌کانی و له پۆستی سکرتێری یه‌که‌می پارته‌که ، فرانسوا
هۆلاند به‌تایبه‌تی پێشوازی له‌وه‌فدی ی.ن.ک کرد‌و له‌دیدارێکی
دۆستانه‌دا پاش ئه‌وه‌ی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی په‌یامی مام جه‌لال- ی
پێشکه‌ش به‌ڕێزی کرد که به‌بۆنه‌ی سازدانی کۆنگره‌که‌وه ئاڕاسته‌ی
کردبوو سڵاوی هاوڕێيانه‌ی پێ راگه‌یاندو سوپاسی به‌ڕێزیشی کرد که
له‌ماوه‌ی ئه‌وساڵانه‌دا که‌سکرتێری پارتی سۆشیالیست بوو، هه‌میشه
هاو‌کارو دۆستێکی نزیکی یه‌کێتيی نیشتمانيی کوردستان و گه‌لی کورد
بووه.
فرانسوا هۆلاند زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فده‌که‌ی ی.ن.ک- ی کرد‌و
خۆشحاڵی و ڕێزی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌و په‌یامه گرنگ و دۆستانه‌یه‌ی مام
جه‌لال که بۆ خۆیی و ئه‌ندامانی کۆنگره‌که‌ی ناردووه‌و وتی: مام
جه‌لال هاوڕێی خۆشه‌ويستی منه‌و هه‌ر کاتێک هاتبێته فه‌ره‌نسا من
سه‌ردان و پێشوازیم لێکردووه‌و هه‌ردووکمان و هه‌ردووحیزبه‌که‌مان
خاوه‌نی یه‌ک په‌یمانین، پاشان هيوای هه‌میشه سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست
له کاره‌کانیداو وتی: هیوادارم که هه‌ڵبژاردنی باراک ئۆباما ببێته
هۆکارێک بۆ سه‌قامگیريی عيراق و به قازانجی سه‌رجه‌م گه‌لانی عيراق و
به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد بکه‌وێته‌وه.
پاشان هیوای به‌شداريیه‌کی به‌سودی بۆ وه‌فدی ی.ن.ک خواست له
کۆنگره‌که‌داو داوای لێکرد که ئه‌وپه‌ڕی سڵاو‌و رێزی تایبه‌تی به مام
جه‌لال بگه‌یه‌نێت.
هه‌مان رۆژ وه‌فدی ی.ن.ک له‌گه‌ڵ لویس ئایالای سه‌رۆکی رێکخراوی
ئه‌نته‌رناسیۆنال سۆشیالدست كۆبووه‌وه‌و هه‌ردوولا باسی مه‌سه‌له
گرنگه‌کانی عيراق و ناوچه‌كه‌یان کرد‌و به‌ڕێزی رۆ‌ڵ و هه‌ڵوێستی ئه‌و
رێکخراوه‌ی روونکرده‌وه‌و رۆ‌ڵی مام جه‌لالی به‌رزنرخاندو داوای‌کرد
که‌سڵاوو رێزی خۆی بگه‌یه‌نێته به‌ڕێزی.
پاشان وه‌فدى ی.ن.ک له‌میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی
نوێنه‌رانی پارته سۆشیالدیموکراته‌کاندا بیروڕای دۆستانی گۆڕیه‌وه‌و
بارودۆخی عيراق و کوردستانیان بۆ ئه‌و حزب ولایه‌نانه باسکرد.
له‌ڕۆژی دووه‌می کۆنگره‌که‌دا پیێر مۆسکۆڤیچی لێپرسراوی په‌یوه‌ندیيه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا وتارێکی پێشکه‌ش
به‌ندامانی کۆنگره‌و ئاماده بووان کرد که زیاتر له چوار هه‌زار که‌س
بوون و راسته‌وخۆ چه‌ند که‌ناڵێکی ته‌له‌فزيۆنی فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی
که‌ناڵی په‌رله‌مانتێری فه‌ره‌نسا بڵاویده‌کرده‌وه.
له‌و وتاره‌دا پاش ئه‌وه‌ی به‌خێرهاتنی میوان و نوێنه‌رانی پارته
دۆسته‌کانی کرد، له‌مه‌سه‌له گرنگه‌کان دواو ئامانجی کۆنگره‌که‌ی
ڕوونکرده‌وه، له‌میانه‌ی وتاره‌که‌یدا به‌تایبه‌تی به‌خێڕهاتنی وه‌فدی
کوردستانی کرد‌و وتی: هه‌ڤاڵان به‌ناوی هه‌مووتانه‌وه به‌خێرهاتنێکی
زور تایبه‌تی هه‌ڤاڵه کو‌رده‌کانمان ده‌که‌م به تایبه‌تی هه‌ڤاڵانی
یه‌کێتيی نیشتمانيی کوردستان و داواتان لێده‌که‌م رێزێکی شایسته‌ی ئه‌و
ئاماده‌بوونه‌یان ده‌ربڕن، له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو کۆنگره به
چه‌پڵه‌ڕێزان به‌خێرهاتنی وه‌فده‌که‌یان کرد.
پاشان پیێر مۆسکۆڤیچی وتی: ده‌مه‌وێت لێره‌وه سڵاو‌و رێزێکی تایبه‌تی
ئاڕاسته‌ی هاوڕێمان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عیراق و جێگری
سه‌رۆکی رێکخراوی ئه‌نته‌رناسێۆنال سۆشیالیست بکه‌م و به‌تایبه‌تی
سوپاس و پێزانینی خۆمانی بۆ دربڕین به‌وه‌ی په‌یامێکی گه‌رم وگوڕو
هاوڕێیانه‌ی بۆ کۆنگره‌کانمان ناردووه‌و هیوای سه‌رکه‌وتنمان بۆ
ده‌خوازێت، ئێمه‌ش به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتنی پێده‌ده‌ین.
پاشان وتی: ئێمه به‌وپه‌ڕی پێزانینه‌وه رۆ‌ڵی گرنگی تاڵه‌بانی به
هه‌ند ده‌بینین، که‌که‌سێکی سۆشیالیست و پێشکه‌وتنخوازی وه‌کو ئه‌و
ده‌یبینێت، هه‌موومان سڵاو له‌و هه‌وڵه گرنگانه‌و ئه‌و کاره
به‌رده‌وامانه‌ی ئه‌و ده‌که‌ین که بۆ سه‌رخستنی دیمو‌کراسیه‌ت
له‌عيراقداو پاراستنی یه‌کێتی عيراق و پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی
پێکهاته‌کانیدا ده‌یگێڕێت که ئه‌رکێکی سه‌خت و گرانه، هیوادارین دوای
هه‌ڵبژاردنی ئۆباما ئیتر پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خێرا
بکرێت و به تایبه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌قامگیر بێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه وه‌فدی ی.ن.ک پیێر مۆسکۆڤیچیان بینی و به‌خێرهاتنی
وه‌فده‌که‌ی کرد‌و سڵاوی خۆی بۆ مام جه‌لال نارد‌و دووباره هه‌موو
کاره‌کانی ئه‌وی به‌رزنرخاند، له‌وه‌ڵامدا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی دووباره
سوپاسی به‌ڕێزی کرده‌وه که په‌یام و نامه‌که‌ی مام جه‌لال- ی
به‌ئه‌ندامانی کۆنگره‌که راگه‌یاندو هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر
پته‌وکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌نديیه دۆستایه‌تیه‌کانی نێوان هه‌ردوو حزب
کرده‌وه.
وه‌فدی ی.ن.ک رۆژی 12 /11 گه‌یشته پاریس و له‌لایه‌ن به‌رزان
فه‌ره‌ج نوێنه‌ری ی.ن.ک له‌فه‌ره‌نساو هه‌ڤاڵانی کۆمیته‌ی رێکخستنه‌وه
پێشوازیکران و پاشان رۆژی 13 ی مانگ به ئاماده‌بوونی چه‌ند هه‌ڤاڵێکی
کۆمیته‌ی رێکخستن و که‌رتی پاریس کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سازکرا که‌تیایدا
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی به‌درێژی باسی کۆمه‌ڵێک
مه‌سه‌له‌ی گرنگی عيراق و کوردستانی کرد‌و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانه‌وه به
ڕاشکاوی گفتوگۆی له‌سه‌رکرا.
ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ده‌قی ئه‌و په‌یامه‌یه كه مام جه‌لال سكرتێری گشتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڕاسته‌ی فرانسوا هۆلاند سكرتێری حزبی
سۆشیالیسی فه‌ره‌نسای كردووه.


 |