|
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم
سه‌ردانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كات

PUKmedia
21:00
16/10/2008
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 16/10 مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌شوێنی
حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌غدا پێشوازیكرد له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گه‌یشته عیراق.
له‌دانیشتنێكدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی جێگری
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا بۆ باشبوونی
ته‌ندروستی به‌ڕێزیان دوای ئه‌وه‌ی كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی
چاره‌سه‌ری پێویست سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردبوو.
له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان سوپاسی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی گه‌رمه‌ی
به‌ڕێزیان.
|