|
خوێندكارێكی كورد فڕۆكه‌یه‌كی بی ماتۆڕ دروستده‌كات
PUKmedia كامه‌ران عه‌بده ساڵح
19:15
13/11/2008
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسكاننیوز، له چه‌ند رۆژی رابردوودا
خوێندكارێكی كوردی زانكۆی كرماشان به ناوی ئه‌میر حسێن دۆستمورادی
به‌هاوكاری رێكخراوی فه‌زایی ئێران له داهێنانێكی تازه‌دا توانی بۆ
یه‌كه‌مجار فڕۆكه‌یه‌كی بی ماتۆڕ دروستبكات.
ئه‌م فڕۆكه‌یه ناوی (په‌ره‌سێلكه‌ی سپی) لێنراوه و به به‌راورد
له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی تری ئێران‌دا كه‌مترین بودجه له دروستكردنیدا
خه‌رجكراوه.
فڕۆكه‌كه كێشی له‌جۆره‌كانی تری فڕۆكه سوكتره، درێژی باڵه‌كانی 120
سانتیمه‌تر و پانی باڵه‌كانی 14.5 سانتیمه‌تره، هه‌مو ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له‌و فڕۆكه‌یه‌دا به‌دیده‌كرێن بۆته مایه‌ی
سه‌رنجی زانایانی ئه‌و بواره و پێیانوایه گه‌ر له داهاتوودا په‌ره‌ی
پێبدرێت، ده‌بێته یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین جۆره‌كانی فڕۆكه
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
|