|
وه‌زیری دادی هه‌رێم له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری هه‌رێمی حوكمڕانی یاسایی له‌تیمی
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی RRT كۆده‌بێته‌وه
PUKmedia هاوڕێ رواندزی
18:40
13/11/2008
ئه‌مڕۆ 13/11/2008 فاروق جه‌میل وه‌زیری داد پێشوازی له (وڵسن
مایه‌رز) رێكخه‌ری هه‌رێمی حوكمڕانی یاسایی له‌تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
هه‌رێمی RRT ی سه‌ر به‌باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عیراق كرد.
سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان ستایشی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كوردستانیان كرد،
به‌تایبه‌تی له‌بواری دادپه‌روه‌ی و به‌رقه‌راربوونی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، هه‌روه‌ها ئاشكرایانكرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
به‌چاوێكی به‌رز و به‌ڕێزه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌وڵه‌كانی پێشه‌وه‌چوون و
په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت پاش داهێنانی یاسای
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه
ده‌بێته‌مایه‌ی دادپه‌روه‌ری و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
بیرۆكه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری یاسایی به‌هاوڵاتییه
كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌بوو،
له‌وباره‌یه‌شه‌وه وه‌زیری داد روونیكرده‌وه هاوكاری یاسایی ته‌نها
به‌تاوانباران ده‌كرێت له‌كاتی دادگاییكردندا وه‌كو بریكاریكردنی
پارێزه‌ر كاتێك تاوانبار توانای ماددی نه‌بێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا
هیچ ده‌زگایه‌كی حكومی نییه كه‌هاوكاری و راوێژكاری یاسایی به‌بێ
به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به‌هاووڵاتییه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بكات له‌هه‌ر
كێشه‌یه‌كی یاساییدا، بۆیه بیرۆكه‌ی راوێژی یاسایی بێ به‌رامبه‌ر
خزمه‌تێكی زۆر به‌هاووڵاتیانی كوردستان ده‌به‌خشێت.
|