|
به‌بڕی 360 ملیۆن دینار قۆناغی دووه‌می مه‌زارگه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال
له دوكان جێبه‌جێده‌كرێت
PUKmedia هه‌ولێر- فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی
18:35
13/11/2008
ئه‌ندازیار ئازاد جه‌بار له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی وه‌زاره‌تی
شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به PUKmedia
ی راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی 1 ی ئه‌مساڵدا مه‌راسیمی به‌خاك
سپاردنی روفاتی ژماره‌یه‌ك قوربانیانی ناوچه‌ی شارباژێڕ‌و دۆڵی
جافایه‌تی و دوكان له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌شارۆچكه‌ی دۆكان
جیێبه‌جێكرا، له‌مانگی 9 وه قۆناغی دووه‌می گرنگیدان به‌مه‌زارگه‌كه
ده‌ستیپێكردووه كه خۆی له دروستكردنی سیاجی مه‌زارگه‌كه و
رێكخستنه‌وه‌ی گۆڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی رێك و پێك
ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها ئۆفیسی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیكردن و
به‌ڕێوه‌بردنی كاره ئیدارییه‌كانی مه‌زارگه‌كه بنیاتنراوه له‌گه‌ڵ
دروستكردنی مۆنۆمێنتی تایبه‌ت به‌قوربانیانی ئه‌نفال له‌ناوچه‌كه‌دا.
وتیشی: له‌ماوه‌ی 2 مانگی ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می دروستكردنی
مه‌زارگه‌كه تائێستا 25% پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه و زیاترله 360 ملیۆن
دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاریشوایه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌موو
كاره‌كانی ئه‌م مه‌زارگه‌یه ته‌واو بكرێن.
|