|
توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی كورد مه‌دالیای زیوینی پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی
به‌ده‌ستده‌هێنێت
PUKmedia كامه‌ران عه‌بده ساڵح
18:32
13/11/2008
توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی كوردی دانیشتووی شاری كرماشان له كوردستانی ئێران
به ناوی (كه‌ریم قه‌نبه‌ری) توانی به ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌یه‌كی
زانستی به‌شداری له پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی داهێناندا بكات كه له
ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، توێژینه‌وه‌كه بووه‌مایه‌ی سه‌رنجی
سه‌رپه‌رشتیارانی پێشبڕكێكه و دواجار مه‌دالیای زیوینی ئه‌و
پێشبڕكێیه‌ی به ده‌ستهێنا.
توێژینه‌وه‌كه‌ی ناوبراو به ناوی (پێشگیریكردن له‌پیسبوونی ژینگه
له‌ڕێگه‌ی هێزی موگناتیسییه‌وه) پێشكه‌شكرا، كه تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی
زانستییانه پلان و رێوشوێنه‌كانی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كه به‌وردی
رونكرابوونه‌وه.
له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنا ی ئێرانی، كه‌ریم قه‌نبه‌ری دڵگرانی
خۆی ده‌ربای له‌وه‌ی پێشتر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی خستۆته به‌رده‌م
كۆمپانیای شه‌مه‌ندۆفه‌ری ئێرانی، به‌ڵام وه‌ك پێویست پێشوازی
لێنه‌كراوه و پشتگوێخراوه.
هه‌روه‌ها گله‌یی له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه هیچ جۆره
هاوكارییه‌كیان نه‌كردووه بۆ به‌شداریكردن له‌و پێشبڕكێ
نێوده‌وڵًه‌تییه‌دا، ته‌نانه‌ت پاره‌ی هاتووچۆی بۆ ئه‌ڵمانیا كه بڕی 3
ملیۆن تمه‌ن بووه، له‌سه‌ر حسابی خۆی خه‌رجیكردووه.
|