|
یه‌كێتی ئه‌وروپا راپۆرتێك ده‌رباره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان
ئاماده ده‌كات
راپۆرته‌كه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ
په‌یوه‌ندییه‌كی به PKK ه‌وه نیه
PUKmedia
17:00
13/11/2008
رۆژنامه‌ی زه‌مان- ی توركی بڵاویكرده‌وه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا
راپۆڕتێكی تێر‌و ته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی رێكخراوی PKK
له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئاماده‌كردوه، راپۆرته‌كه‌ش هه‌ڵوێستی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رامبه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان
روونكردۆته‌وه و ته‌ئكیدیكردۆته‌وه كه ئه‌و پشتیوانییه‌ی پارتی
ناوبراو له هه‌رێمی كوردستان هه‌یبوه كه‌مبۆته‌وه، هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك
"سه‌رچاوه‌یه‌كی نائارامی له ناوچه‌كه‌دا" ده‌رِوانێته پارتی
ناوبراو.
راپۆرته‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نیه به پارتی ناوبراوه‌وه،
هه‌روه‌ها هیچ زانیارییه‌كیشی نیه ده‌رباره‌ی باره‌گاكانی پارتی
ناوبراو.
له‌به‌شێكی تردا راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه 5 هه‌زار
چه‌كداری په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه، هاوكات له
ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نكه‌ره‌ش نزیكه‌ی 2 هه‌زار ئه‌ندامی تری هه‌یه،
ئاشكراشیكردووه گرنگترین كه‌سایه‌تی له‌ئێستادا له‌ناو پارتی
ناوبراودا موراد قه‌ره‌یلان- ه.
|