|
كامكاره‌كان له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا 9 كۆنسێرت سازده‌كه‌ن
PUKmedia كامه‌ران عه‌بده ساڵح
16:15
13/11/2008
له درێژه‌ی ئه‌و چالاكییه هونه‌رییانه‌ی كه گروپی كامكاره‌كان بۆ
ناساندنی ئاواز و موزیكی كوردی به گه‌لانی جیهان ئه‌نجامیده‌ده‌ن،
بڕیاره له‌كۆتایی مانگی شوباتی 2009 دا 9 كۆنسێرتی گۆرانی كوردی له 5
شاری ئه‌مریكا و چوار شاری كه‌نه‌دا سازده‌كه‌ن.
ماوه‌ی 15 ساڵه كامكاره‌كان كۆنسێرتیان له ئه‌مریكا سازنه‌كردووه،
دوای ئه‌و ماوه دور و درێژه كۆمه‌ڵێك ئاوازی فۆلكلۆری وه‌ك
دیارییه‌كی كوردانه‌پێشكه‌ش به كوردانی نیشته‌جێی ئه‌مریكا و خه‌ڵكی
ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
|