|
سه‌رۆك تاڵه‌بانی: پێویسته پێكهاته‌كانی
كه‌ركوك بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی كه‌ركوكییانه بۆ كێشه‌كانیان
PUKmedia
20:46
12/11/2008
ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ 12/11 له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌غدا، مام جه‌لال سه‌رۆك
كۆماری عیراق چاویكه‌وت به وه‌فدێكی پارتی توركمان ئیلی كه‌پێكهاتبوو
له ریاز ساری سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیلی و محه‌مه‌د غاوی به‌رپرسی
لقی به‌غدای پارته‌كه و یه‌شار وه‌نداوی سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌فسه‌ره
خانه‌نشینكراوه‌كانی توركمان و عاسم ئه‌مین راوێژكاری پارته‌كه و
فاروق موختار ئۆغڵو.
له‌دانیشتنێكدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر برایه‌تی
كورد و توركمان و برایه‌تی كورد و توركمان و عه‌ره‌ب، روونیشیكرده‌وه
كه توركمان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك شایسته‌ی هه‌موو پشتیوانییه‌كی سیاسی و
ئیداری و ئابووریین، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌سه‌ر برایه‌تی
سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و پێویسته هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن
بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی كه‌ركوكییانه بۆ كێشه‌كانیان.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر
پێویستی یه‌كگرتنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌شاره‌كه‌دا و
پێویستی بوونی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری هاوبه‌ش له‌نێوان كورد و
توركمان و عه‌ره‌به‌كانی شاره‌كه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ریاز ساری به‌ناوی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌وه هیوای
ته‌ندروستی و ته‌مه‌ن درێژییان بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی خواست،
ته‌ئكیدیشیانكرده‌وه كه دانیشتوانی كه‌ركوك پێویسته له‌نێو خۆیاندا
یه‌ك بن و ئه‌و زوڵم و ستمه‌ی له‌سه‌ر توركمانه‌كانه لاببرێت،
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی پته‌وكردنی هاوكاری
نێوان پارته كوردی و توركمانییه‌كان بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ
كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی شاره‌كه بدۆزنه‌وه.
|