ئه‌ڵمانیا.. ئه‌نجومه‌نی ره‌وه‌ندی عیراقی له‌ دادگای شتوتگارت به‌ڕه‌سمی داوای مۆڵه‌تی یاسایی ده‌كات

 PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا            12:50      11/11/2008

ئه‌نجومه‌نی ره‌وه‌ندی عيراقی هه‌رێمه‌كانی (بادن ڤۆرتمبێرگ و رایلاند بفالس) ی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی گشتی جالیه‌ی عیراقیدا هه‌ڵوێستی خۆیان دیاریكردووه‌، رۆژی ٩ى نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٠٨ له‌ نوسینگه‌ی سابئه‌ی مه‌ندائینی عیراقی له‌ شتوتگارد كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌برد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له ‌عه‌باس به‌رزنجی و میران میراوده‌لی و محه‌مه‌د حه‌یده‌ر خه‌فاجی و یو‌سف مه‌نتك و كامل منجد ئاماده‌یبوون، باس له‌ ئاینده‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی جالیه‌ی عیراقی كرا كه‌ له‌ ٧/٦/٢٠٠٨ دا به‌سه‌رپه‌رشتی باڵيۆزخانه‌ی عیراق دروستكرا و له‌ میانه‌ی  ئه‌وكۆنگره‌یه‌وه‌ ده‌سته‌ی گشتی تیا هه‌ڵبژێردرا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی (بادن ڤۆرتمبێرگ و رایلاند بفالس) جه‌ختیان له‌سه‌ر ته‌حه‌فوز و بێده‌نگی كرده‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جالیه‌ی گشتی عیراقیدا و هه‌مان كات خوازیاری گفتوگۆو دانوساندنیان به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و بیرو بۆچوونی خۆیان راگه‌یاند.

كۆبوونه‌كه‌ چه‌ندین ته‌وه‌ری له‌خۆ گرتبوو له‌وانه‌: قسه‌كردن له‌سه‌ر سوربوونی هه‌ڵوێست و پیداگرتن له‌سه‌ر ‌مه‌ده‌نیه‌ت و بێلایه‌نی رێكخراوه‌كه‌یان و راشیانگه‌یاند سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نيیان كردۆته‌ دروشمی رێكخراوه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ كرانه‌ به‌رنامه‌ی كاری داهاتوو له‌وانه‌:

٭ تۆماركردنی ئه‌نجومه‌نی ره‌وه‌ندی عیراقی له‌ دادگای شتوتگارد تا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌ستبه‌كاربوونی خۆی بخاته‌ چوارچێوه‌ی ماف و ئه‌ركی قانونی وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌وه‌ش ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی جالیه‌ی عیراقی كه‌ كورد رۆڵی تیابینیبێت و به‌ڕه‌سمی له‌ دوای رووخانی رژێمی سه‌دامه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا تۆماركرابێت.

٭ دروستكردنی میكانیزمێكی تۆكمه‌و به‌هێزی كار به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ خزمه‌تی جالیه‌ی عیراقیدا بێت.

٭ سه‌باره‌ت به‌ چالاكی داهاتووشیان به‌ستنی سیمنیارێكه‌ له‌ كۆتایی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌ شاری شتوتگارت بۆ سوبحی به‌رواری كونسوڵی عیراق له‌ به‌رلین، به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی كێشه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق و گرفت و كێشه‌ی جه‌وازو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م عيراقيیه‌كان و خستنه‌ڕووی كه‌موكوڕیه‌كانی باڵيۆزخانه‌ی عیراق.

٭ كۆنگره‌ی جالیه‌ی عیراقی له‌مانگی یولی ئه‌مساڵدا چه‌ندین كێشه‌ی به‌دوای خۆیدا دروستكردو تا ئێستاش ئه‌نجومه‌نی گشتی جالیه‌ی عیراقی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ له‌به‌رده‌م چه‌ندین گرفت و ئاسته‌نگدایه‌و له‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن و كایه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ كێشه‌و ناڕه‌زايی كه‌وتۆته‌وه‌ و به‌ ئاشكرا به‌ كارو چالاكیه‌كانیه‌وه‌ دیاریداوه‌.

  چاپ

ئه‌رشیف

 

 

 

 

عیراق:::هه‌رێمی کوردستان:::سلێمانی

ته‌له‌فۆن: 7353 356 770 00964 -- 1953 123 750 00964 -- 0026 319 404 00964

PUKmedianet@yahoo.com            info@PUKmedia.com