به‌غدا.. وه‌فدێكی ئابوری چینی سه‌ردانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كات
 

PUKmedia      18:40      10/1/2008
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10/11 مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی ئابوری چین-ی كه‌ پێكهاتبوو له‌ جیانگ جی مین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی چین و سه‌رۆكی كۆمپانیای نیشتمانی چینی و زاو كانگ سه‌رۆكی كۆمپانیای نۆرینكۆو باڵیۆزی چین له‌عیراق و چانگ یی و ژماره‌یه‌كی تر له‌سه‌رۆكی كۆمپانیاو به‌رپرسانی ئابوری چینی.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌ی كرد بۆ ئیمزاكردنی گرێبه‌ستێكی نه‌وتی له‌نێوان كۆمپانیای نه‌وتی باكوری عیراق و كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی چینی بۆ په‌ره‌پێدانی کێڵگه‌ی‌ نه‌وتی (ئه‌حده‌ب) له‌پارێزگای واست.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی وه‌فده‌ چینییه‌كه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و چین و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا ئیمزا كرا یه‌كه‌مین رێككه‌وتنی له‌و شێوه‌یه‌یه‌ له‌بواری نه‌وتدا له‌نێوان عیراق و لایه‌نێكی بیانیدا، وتیشی: چاوڕێی رێككه‌وتنی زیاتر ده‌كه‌ین له‌نێوان عیراق و چیندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جی مین سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ گرنگی ئابوری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ هه‌ردوو وڵات، هیواشی خواست ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ببێته‌ هۆی زیاتربوونی توانای عیراق له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی-ش پشتگرییه‌كانی بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی نێوان چین و عیراق به‌رده‌وام بێت.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی پشتگیری خودی خۆی و حكومه‌تی عیراقی بۆ پڕۆژه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.
له‌دیداره‌كه‌ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و باقر جه‌بر ئه‌لزوبێدی وه‌زیری دارایی و حسێن ئه‌لشه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وت و رائد فه‌همی وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژیاو چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ ئاماده‌یبوون.
 

  چاپ

ئه‌رشیف

 

 

 

 

عیراق:::هه‌رێمی کوردستان:::سلێمانی

ته‌له‌فۆن: 7353 356 770 00964 -- 1953 123 750 00964 -- 0026 319 404 00964

PUKmedianet@yahoo.com            info@PUKmedia.com