|
مام جه‌لال له‌گه‌ڵ
لێپرسراو و جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی رێكخستنی ی.ن.ك
كۆده‌بێته‌وه
PUKmedia خالید نه‌جار- سلێمانی
19:00
10/10/2008
سه‌رله‌ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ 10/10 هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی،
سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كرد له‌گه‌ڵ لێپرسراو و
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری
سه‌ره‌كی به‌رچاو روونیی پێویستی دایه هه‌ڤاڵان و قسه‌ی بۆ
كردن، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م كه‌تایبه‌ت بوو به‌پێویستی به‌ستنی
كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كێتیی، مام جه‌لال به‌بایه‌خه‌و رۆشنایی
خسته‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر حه‌تمییه‌تی
به‌ستنی كۆنگره كرده‌وه وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی و پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌و
ئیشوكاره‌كان و داڕشتنی به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ ئه‌ركه
چاره‌نوسسازه‌كانی داهاتوو.
له‌وباره‌یه‌وه‌شه‌وه ته‌ئكیدیكرده‌وه‌و جارێكی تر هه‌ڤاڵانی
دڵنیا كرده‌وه كه كۆنگره‌كه كۆنگره‌ی هه‌مووانه‌و بۆ
هه‌مووان ده‌بێت و نیازمانه بیكه‌ینه كۆنگره‌ی یه‌كێتی
ریزه‌كانمان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی و پاكسازی له یه‌كێتی و
حكومه‌ت و تێكڕای ده‌زگاكاندا.
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له‌هه‌ڤاڵان كرد كه‌به‌گیانێكی
هه‌ڤاڵانه‌وه هه‌مووان هاوكاری ئه‌ركی سه‌رخستنی كۆنگره‌كه
بكه‌ن و ئاماژه‌شیكرد بۆئه‌وه‌ی كه به‌نیازه له‌هه‌موو
مه‌ڵبه‌نده‌كان چه‌ندین لیژنه‌پێكبهێنێت بۆ زه‌مینه‌سازی و
ئاماده‌كردنی لیست له‌هه‌ڤاڵانی شایسته‌و به‌توانا، به‌ده‌رچوو
و ده‌رنه‌چووه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تریشدا رۆشنایی خسته‌سه‌ر وه‌زعی گشتی عیراق و
كوردستان و روونیكرده‌وه كه‌هێشتا بارودۆخه‌كه‌مان هه‌م
له‌باره‌و هه‌م دژواره، له‌باره چونكه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی
گرنگ و گه‌وره به‌دیهاتوون و گه‌له‌كه‌مان به‌زۆر
له‌مافه‌كانی شاد بووه، دژواریشه چونكه هێشتا زۆر ئه‌رك و
ئامانجی گه‌وره ماون كه ده‌بێت خه‌باتێكی سه‌خت و ژیرانه‌یان
بۆ بكرێت بۆ به‌دیهێنانیان، به‌تایبه‌تی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی
140ی ده‌ستووری عیراق، كه داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی
شێوێنراوی كه‌ركوك ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه هاوخه‌باتی و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان
یه‌كێتیی و پارتی و هێزه كوردستانییه‌كانی له‌كه‌ركوك
به‌پێویستزانی و داوایكرد كه گرنگی زیاتر به‌داواكاریی و
پێككردنی توركمان و عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن بدرێت له‌كه‌ركوك
له‌هه‌موو ده‌ستكه‌وت و پرۆژه‌كاندا و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی
كه ئه‌مڕۆ نێوانی یه‌كێتیی و پارتی زۆر باش و پته‌وه‌و
ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان
له‌به‌غدا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو لیسته‌كانی تر به‌یه‌كگرتوویی
بمێنێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش مایه‌ی سه‌ربه‌رزییه بۆ هه‌مووان.
دواتر ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌كانی ئه‌مڕۆی عیراق و چۆنیه‌تی
كاراتركردنی رۆڵی كورد له به‌غدا قسه‌ی بۆ هه‌ڤاڵان كرد‌و
دواتریش گوێی گرت له‌بیروڕاو پێشنیازی هه‌ڤاڵان كه‌تایبه‌ت
بوون به‌ئاماده‌كاریی بۆ كۆنگره‌و به‌هێزتركردنی گیانی
هه‌ڤاڵانه‌و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه
عیراقییه‌كاندا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌كارگێڕو ئه‌ندامانی
مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئاماده‌بوون.
|