هه‌ولێر.. ده‌یان پارچه شوێنه‌وار ده‌دۆزرێنه‌وه
kurdistani 08:30 PM - 2013-05-28
مێژووی هه‌ندێكیان بۆ هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وارو راگری كۆلیجی ئه‌ده‌بیات و به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر و سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وار، ئه‌مڕۆ 28-5، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی سه‌باره‌ت به‌دۆزینه‌ی چه‌ندین پارچه‌ی شوێنه‌وار له گردی كلك مشك ئه‌نجامدرا.
حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتی راهێنانی تایبه‌ت به خوێندكارانی به‌شی شوێنه‌واری كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له گردی كلك مشك، كه گردێكی شوێنه‌وارییه، توانرا نزیكه‌ی 83 پارچه‌ی شوێنه‌واری گرنگ و مێژوویی بدۆزینه‌وه كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند سه‌رده‌مێكی جیاواز.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆنترین ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زاین.
راشیگه‌یاند: گردی كلك مشك كه له‌ساڵی 1946 ه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌واری عیراقی وه‌كو شوێنێكی شوێنه‌واری ده‌ستنیشانكراوه، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2010 به‌هاوكاری تیمی پسپۆری شوێنه‌واری ئه‌مریكی و فه‌ره‌نسی، هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌واریی بۆ ئه‌نجامدراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له وه‌رزی چواره‌می هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌واریی كه له‌لایه‌ن تیمی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و شوێنه‌واری گرنگ ده‌ركه‌وت كه ژماره‌یان 83 پارچه‌یه‌و بریتین له دیواری خانوو و گۆزه‌ی فوخاری و قاپ و په‌رداخ و مه‌نجه‌ڵ، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئێسكێكی مرۆڤ و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی مرۆڤ و كۆمه‌ڵێك ئامرازی به‌ردینی وه‌ك سه‌ناره‌ی ده‌رگاو چه‌قۆو كه‌لوپه‌لی ناوماڵ.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر، گرنگترین ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه‌ی له گردی كلك مشك دۆزراونه‌ته‌وه، مۆرێكی لوله‌یی و كۆمه‌ڵێك بوكه‌ڵه‌ی ئاژه‌ڵی و كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی جوانكاری خانمان و كۆمه‌ڵێك به‌ردی گرانبه‌هایه.
حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن ئاشكراشیكرد، له‌ئه‌نجامی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆیه‌كی جیهانی ئه‌نجامیانداوه، توانیویانه چه‌ندین شوێنه‌واری گرنگ له هه‌ردوو ناحیه‌ی شه‌مامك و گوێر بدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ك توانیویشیانه 100 شوێنی گه‌وره‌ی شوێنه‌واریی له‌ژێرزه‌وی له رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه بدۆزنه‌وه.
راشیگه‌یاند: نزیكه‌ی 1200 ناوچه‌ی شوێنه‌واری له‌سنوری شاری هه‌ولێر هه‌یه.
PUKmedia به‌هادین سابیر - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

