riklam

رزگار عه‌لی: به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ مێژووییه‌كان كه‌ركوك كوردستانه‌

kurdistani 08:24 PM - 2013-05-19
 پێشوازی له‌وه‌فدێكی پارتی نیشتمانی توركمان كرد

پێشوازی له‌وه‌فدێكی پارتی نیشتمانی توركمان كرد

رۆژی 19/5 له‌دیدارێكی نێوان رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی پارتی نیشتمانی توركمانی عیراق كه‌له‌باره‌گای ناوه‌ندی كه‌ركوكی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان به‌رێوه‌چوو،تاوتوێی دواین پێشهات و گۆرانكاریه‌ سیاسیه‌كانی بارودۆخی عیراق به‌گشتی و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كرا. جه‌مال شان سه‌رۆكی پارتی نیشتمانی توركمانی عیراق به‌ناوی پارته‌كه‌یانه‌وه‌ خۆشحاڵی بۆ جێگیربوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال نیشاندا و سه‌رۆك مام جه‌لال-ی به‌سیمبولی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بۆ عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ وه‌سفكرد.

له‌و دیداره‌دا رزگار عه‌لی لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی ی.ن.ك ئاماژه‌ی بۆ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان كورد و توركمان له‌كه‌ركوك كرد كه‌وه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك به‌درێژایی مێژوو پێكه‌وه‌ژیاون و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێویستی پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش كرده‌وه‌.رزگار عه‌لی قۆناغه‌كانی شێواندنی دیموگرافیای كه‌ركوكی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوو بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ مێژوویه‌كان كه‌ركوك كوردستانه‌. لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی ی.ن.ك به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا كرد و سه‌رۆك مام جه‌لالی وه‌ك ئه‌ندازیاری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ وه‌سفكرد و راشیگه‌یاند: پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ توركیا كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان كورد و توركمان له‌كه‌ركوكیش.رزگار عه‌لی راشیگه‌یاند پێمان خۆشه‌ كه‌په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له‌نێوان ی.ن.ك و حزب و لایه‌نه‌ توركمانیه‌كان له‌كه‌ركوك هه‌بێت بێت و پارتی نیشتمانی توركمانیش وه‌ك پارتێك كه‌به‌ر له‌رووخاندنی رژێم په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه‌ له‌و حزبانه‌ بێت كه‌په‌یوه‌ندیه‌كانمانی له‌گه‌ڵ پته‌وتر بكه‌ین .

لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی ی.ن.ك وتیشی ده‌بێت هه‌مووان ئه‌و راسته‌ بزانین كه‌خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا تێك بده‌ن و ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه‌م نین .وتیشی له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش تائێستا عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه‌ كه‌دان به‌مافی به‌رامبه‌ر نانێت ئه‌گه‌ر چی خواستی ئێمه‌ بنیاتنانی عیراقێكی فیدراڵی و دیموكراتیه‌ كه‌هه‌موو پێكهاته‌كان مافه‌كانیان پارێزراو بێت .رونیشی كرده‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ تائێستاش لایه‌ن له‌عیراق هه‌یه‌ كه‌دان به‌مافی ئه‌وانی تردا نانێت و كورد به‌نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له‌عیراق ته‌ماشا ده‌كات و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئه‌و مافانه‌شی كورد به‌ده‌ستی هێناوه‌ زه‌وتیان ده‌كات كه‌ئه‌و لایه‌نانه‌ ته‌نها دژ به‌مادده‌ی 140 نین به‌ڵكو دژی ئه‌و مادده‌یه‌ و هه‌روه‌ها دیموكراسی و فیدراڵی ئه‌م وڵاته‌ش راده‌وه‌ستن و ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ ناوخۆییه‌كانیان بیری ژه‌هراوییشیان له‌باره‌ی كورده‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا رزگار عه‌لی لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی ی.ن.ك جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی سه‌رخستنی دیموكراسی له‌عیراق كرده‌وه‌و رایگه‌یاند پێشێلكردنی دیموكراسی ئاینده‌یه‌كی باشی نابێت و ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌رووی دیموكراسیه‌وه‌ عیراقی پێدا تێپه‌ر ده‌بێت نه‌ترسیداره‌ و ئه‌گه‌ر خواستی دیموكراسی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت ئه‌وا عیراق روبه‌رووی پارچه‌ پارچه‌بوون ده‌بێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ بۆ كێشه‌كانی كه‌ركوكیش رزگار عه‌لی رایگه‌یاند له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كار كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسیه‌كانی كه‌ركوكه‌ و ئه‌و لایه‌نه‌ش به‌وه‌ به‌دی دێت كه‌هه‌ر یه‌ك دان به‌مافی به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا بنێت و رونیشیكرده‌وه‌ ده‌ركه‌وت خاڵی جه‌وهه‌ری سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆك مام جه‌لال سیاسه‌تی حه‌میكانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال -ه‌ كه‌له‌ئێستادا هه‌موو لایه‌ك باوه‌ریان به‌سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی به‌رێز مام جه‌لال هێناوه‌ .

له‌به‌رامبه‌ردا جه‌مال شان سه‌رۆكی پارتی نیشتمانی توركمانی عیراق ته‌ئكیدی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كرده‌وه‌و ی.ن.ك-یشی به‌هێزێكی گه‌وره‌ و كاریگه‌ری گۆره‌پانی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ش وه‌سفكرد و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال و ی.ن.ك-ی بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و دیموكراسی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و رایگه‌یاند سیاسه‌تی ئێمه‌ هه‌وڵدانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌و شۆركردنه‌وه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ مێژووییانه‌ی كورد و توركمان له‌كه‌ركوك كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ر و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرفتێك كه‌هه‌بێت له‌رێگای لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه‌. جه‌مال شان سه‌رۆكی پارتی نیشتمانی توركمانی عیراق رۆژی 1/6 ساڵیادی دامه‌زراندنی ی.ن.ك-ی به‌رۆژێكی مێژوویی و گرنگ وه‌سفكرد و هیوای خواست سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ئه‌و یاده‌ بگه‌رێته‌وه‌و ئاماده‌ بێت و وتیشی وه‌ك توركمان خوازیارن كه‌بۆ ئه‌و یاده‌ بانگهێشت بكرێن و وتاری گه‌لی توركمانیش له‌و بۆنه‌یه‌دا پێشكه‌ش بكرێت.


PUKmedia كه‌ركوك/ عومه‌ر غه‌ریب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket