سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ی ده‌ستور كۆده‌بێته‌وه
kurdistani 08:14 PM - 2013-05-19
بارزانی راوێژ به‌لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19-5 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی راوێژكردن له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستور پێشوازیكرد له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانی عیراق، كه له‌خولی دووه‌می په‌رله‌ماندا ئه‌ركی پێداچوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری پێ سپێردرا بوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم داوای له ئاماده‌بووان كرد راو بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه بخه‌نه‌ڕوو، پاشان فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستور باسی له‌وه‌كرد، كه لیژنه‌كه به‌بڕیاری په‌رله‌مان و ئیجماعی تێكڕای لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان پێكهێنراوه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایین و لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌خۆگرتبوو، ئه‌وه‌یشی شیكرده‌وه كه بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه كه‌ڵك له‌ده‌ستوری 40 وڵات وه‌رگیراوه‌و حه‌وت ساڵی خایاندوه هه‌تا ئاماده كراوه‌و راوبۆچوونی پسپۆڕانی بیانی و نێوخۆیی وه‌رگیراوه‌و به‌رله‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ده‌نگی پێبدرێت پێنج هه‌زار پێشنیاریان له‌لایه‌ن چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه پێگه‌یشتوه، پاشان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌نگی 96 ئه‌ندام بڕیاردرا بخرێته ریفراندۆم و به‌یاسایه‌ك ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شیكرد كه 900 هه‌زار دانه له‌و پڕۆژه‌یه چاپ كراوه‌و له‌ڕێی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه بۆ هه‌موو خانه‌واده‌یه‌ك نێردراوه، جگه له‌وه‌یش ئیجماعێكی سیاسی و نیشتمانی له‌سه‌ر بووه‌و 36 حزبی سیاسیش له شاری كۆیه، كه نوێنه‌رایه‌تی تێكڕای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیان ده‌كرد پاڵپشتی خۆیان بۆ پڕۆژه‌كه دوپاتكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بوون، كه پڕۆژه‌كه بخرێته ریفراندۆم.
دواتر ده‌رگای گفتوگۆ بۆ به‌شداربووان كرایه‌وه‌و زۆربه‌ی ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابون، كه پڕۆژه‌ی ده‌ستور هه‌موو قۆناغه یاساییه‌كانی خۆی بڕیوه‌و بهئیجماعێكی سیاسی نوسراوه‌ته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی دهستورهكاندا، ده‌ستورێكی پێشكه‌وتوو و دیموكراتیانهیهو زۆر به‌ڕونیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سیستمی سیاسی هه‌رێم په‌رله‌مانییه‌و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه ده‌بێ راستی و ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور بۆ خه‌ڵك شیبكرێتهوهو داوایانكرد له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌وه چیتر خه‌ڵك چه‌واشه نه‌كرێت.
ئاماده‌بووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆده‌نگ بون كه هیچ لایه‌نێكیش ناتوانێت مافی ده‌نگدانی خه‌ڵك زه‌وت بكات، چونكه ئیراده‌و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ره‌سه‌ن و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه.
PUKmedia له‌ماڵپه‌ڕی KRP وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

