سالار مه‌حمود: له‌سلێمانی كه‌می دادوه‌ر گرفتی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی راگیراوانه
kurdistani 07:10 PM - 2013-05-19
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئهشگهنجهی ده‌رونی و جه‌سته‌یی به‌ندییه‌كان بێده‌نگ نابین
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته بینایی زیندانی ئاسایشی سلێمانی نوێبكرێته‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه‌می دادوه‌ر له‌سنوری پارێزگای سلێمانی بوه‌ته گرفتی مانه‌وه‌ی زۆری زیندانیان له‌به‌ندیخانه‌كاندا.
ئه‌مڕۆ 19-5 لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئاسایشی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كرد‌و زیندانه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، له‌باره‌ی سهردانهكهیانهوه سالار مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌كه به PUKmediaی وت: له‌سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ ئاسایشی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زیندانه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و كانی گۆمه ئه‌وه‌مان بینی كه بینای زیندانه‌كه كۆنه‌و پێویستی بهنوێكردنهوهیه، هه‌روه‌ها له‌كاتی بهسهركردنهوهكهماندا ره‌وشی زیندانهكانمان بینی و له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی ئاسایشه‌وه پرسیارمان لێ‌كردن.
وتیشی: به‌شێك لهكهیسهكان بۆ ماوه‌ی پێنج بۆ هه‌شت مانگ ده‌مێننه‌وه، راسته هه‌ندێك كه‌یسیان پێویستی به‌كاتی زیاتره، به‌ڵام پێویسته كه‌یسه‌كان زووتر یه‌كلابكرێنه‌وه، له‌ڕاستیدا كه‌می دادوه‌ر له‌سنوری پارێزگای سلێمانیدا یه‌كێكه لهگرفتهكامی مانه‌وه‌ی زۆری راگیراوان، بۆیه وه‌ك به‌شێك له‌ئه‌ركی چاودێریكردنمان ئه‌و تێبینیانه‌ی لهسهردانهكانماندا به‌دیده‌كه‌ین لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
سالار مه‌حمود ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه په‌یامی ئه‌وان بۆ ئاسایش و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان پابه‌ندبوونه به‌پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و رێزگرتنه له‌یاساكانی هه‌رێمی كوردستان و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ، وتی: ئه‌وانه‌ی له‌زیندان پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێده‌نگ نابین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئهشگهنجهی ده‌رونی و جه‌سته‌یی له‌به‌رامبه‌ر به‌ندییه‌كاندا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

