له‌نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار 10 هه‌زار حه‌بی ئاڕتین دیارنامێنێت
kurdistani 04:51 PM - 2013-05-19
له‌لایه‌ن ئهوكهسانهشهوه به‌كارده‌هێنرێت كه به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ئالوده بوون
له‌كۆگای ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار 10هه‌زار حه‌بی جۆری ئاڕتین كه بۆ نه‌خۆشی ده‌رونی به‌كارده‌هێنرێت دیارنامێنێت و پسپۆڕانی بواری ده‌رمانسازیش مه‌ترسی خۆیان له‌وه نیشانده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌بانه ببرێته بازاڕ له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌ی ئالوده‌بوون به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنرێت.
كۆتایی ساڵی رابردوو ده‌رگای كۆگای ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار شكێندراوهو 10 هه‌زار حه‌بی جۆری ئارتین كه له‌و كۆگایه‌دا بووه دیارنه‌ماوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیانیش له‌دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 5 مانگ لیژنه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا به‌مه‌به‌ستی لیكۆڵینه‌وه له دیارنه‌مانی ئه‌و حه‌بانه.
د.هه‌ڵگورد حه‌مید نامیق یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار به PUKmediaی راگه‌یاند: له رۆژی 30-11- 2012 له‌كۆگای ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار هه‌زار پارچه حه‌ب دیارنامێنێت دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پارچه حه‌بانه براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیانیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان به PUKmediaی رایگه‌یاند: لیژنهیهكهمان له‌و باره‌یه‌وه پێكهێناوه‌و له‌سه‌ره‌تاوه ئێمه هیچ ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بوین، بۆیه به‌وردی چاودێری ده‌كه‌ین و له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، به‌ڵام تائیستاش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر بردنی ئه‌و حه‌بانه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
وتیشی: مه‌ترسی بردن و دیارنه‌مانی ئه‌و حه‌به ئه‌وه‌یه كه حه‌به‌كه وه‌ك ماده‌ی بێهۆشكه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت كه ئالوده‌بون به‌ده‌رمان و ماده هۆشبه‌ره‌كان، بۆیه به‌پێی وته‌ی پسپۆڕانی ده‌رمانسازی له‌ئه‌گه‌ری چونی ئه‌و حه‌بانه بۆ ناو بازاڕه‌كان مه‌ترسی زۆری لێده‌كرێت، چونكه ئه‌و جۆره حه‌بانه ده‌بێت له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكی ده‌رونیدا بدرێت به‌نه‌خۆش.
به‌ریوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: حه‌بی ئارتین كه بۆ نه‌خۆشی ده‌رونی به‌كارده‌هێنرێت و به‌كارهێنانی له‌ژێر چاودێری پزیشكی تایبه‌تدایه، هه‌زار پارچه‌كه‌ی ده‌كاته 10 هه‌زار حه‌ب.
PUKmedia سامان یاروه‌یس - گه‌رمیان
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

