رووناكبیرانی عیراق: مام جەلال پیاوێكی حەكیمە سیاستمدارێكی كەم وێنەیە
kurdistani 02:06 PM - 2013-05-19
رووناكبیرانی عیراق خۆشحاڵن
رووناكبیرانی عیراق، لە ناوەوەی وڵاتو دەرەوە، خۆشحاڵ بوون بەهەواڵی چاكبوونی تەندروستی سەرۆك مام جەلالو هیوایان خواست هەرچی زووە بگەڕێتەوە وڵاتو بە حیكمەتی خۆی عیراق لەو قەیرانو ململانێكان رزگار بكات.
د.حسێن حەلبوس ئەندامی پێشووی سەركردایەتی بزووتنەوەی ویفاق ی عیراقی، رایگەیاند: مام جەلال كەسایەتیەكی نیشتیمان پەروەرو خۆشەویستە لە عیراقو سەرانسەری جیهان، من بەش بەحاڵی خۆم شانازی بەو عیراقە دەكەم كە كەسایەتیەكی وەك جەنابی مام جەلال سەرۆكی بێت، چونكە پیاوێكی حەكیمە، سیاستمدارێكی كەم وێنەیە.
وتیشی: لە دونیای ئەمڕۆی ناوچەكە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە حیكمەتەی خۆی توانی ئۆرگانیزەی ئەو هەموو كێشەی عیراق بكاتو رێگە لە تووندوتیژیو چەك بگرێتو زمانی دیالۆگ بكاتە رێگەچارە بۆ هەموو ئەو كێشانەی كە رووبەڕووی عیراق بوونەتەوە لە رابردوو، بۆ ئەو مەبەستەش توانی هەموو هێزە عیراقیەكان لەسەر یەك خوان كۆبكاتەوە ئەوەش تەنیا بەكەسایەتیەكی وەك سەرۆك تاڵەبانی دەكرێت.
لای خۆشیەوە، نووسەرو رۆژنامەنووس ناسراو ماجد خەتیب، رایگەیاند: هەواڵی باشبوونی تەندروستی سەرۆك مام جەلال خۆشیەكو ئاواتەكی بەخشی بە عیراقیەكان، چونكە سەرۆك مام جەلال تاكە كەسە كە بتوانی عیراق لەو بارگرژیو ئاڵۆزییە رزگار بكات بەبەڵگەی ئەوەی لەوەتای ئەو مرۆڤە جوامێرە دووچاری نەخۆشی بوو عیراق كەوتە چ تونێلێكی كووشتنو ماڵوێرانی هیوادارین هەرچی زووە سەرۆك مام جەلال بگەڕێتەوە خاكی وڵات بە تەندرووستیەكی باشەوە بۆ راستكردنەوەی ئەو بارگرژییەی كە دووچاری گەلی عیراق بووە.
هاوكات، هونەرمەندی شێوەكاری ناسراو عصام بەسام، وتی: بەلای منەوە مام جەلال سیمبولێكی مۆدرێنی عیراقە كە دەبێت ناوی ئەو پیاوە خەباتكارە لە لیستی ناوە پیرۆزو موقەدەسەكانی عیراقدا تۆمار بكرێت.
راشیگەیاند: هەواڵی باشبوونی تەندرووستی ئاواتێكی بە هەموومان بەخشیو لەخواداكارم هەرچی زووە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتو عیراقە لە گۆمە خوێنە دەرباز بكات، چونكە بەڕێزی بۆشاییەكی گەرورەی لە عیراقدا درووستكردووە ئەو بۆشاییە ئیسپاتیكرد كە سەرۆك مام جەلال كەپسولی ئەمانی عیراقە.
لای خۆشیەوە، سیاستمدارو رووناكبیر خزیر عەباس، وتی: زۆر دەمێكە وتوومە سەرۆك مام جەلال نیعمەتێكە خوا بەو عیراقەی بەخشیوە، هەواڵی باشبوونی تەندرووستی بەڕێزی دڵی ئێمەو هەموو عیراقیەكانی لە هەندەران خۆشكرد، چونكە بەڕێزی مایەی شانازی هەموو عیراقو ناوچەكەیە.
لەلایەكی ترەوە، سەباح حەسەن هاوڵاتی عیراقی، رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال كەسایەتیەكی گەورەیەو كاریزمایەكی بێ ئەندازەی هەیە لە نێوەندی سیاستمدارانی جیهانو ناوچەكە، بوونی ئەو پیاوە زەرورەتێكی مێژوویی گرنگە بۆ ئاسۆی دواڕۆژی ئاشتی لە عیراقو هیوای تەندروستیو لەشساغی بۆ ئەو سەرۆكە خۆشەویستمان دەكەین.
زەمەن بەدری كارمەندی رادیۆی دەنگی ئەڵمانیا "دویتش ڤیلە"، وتی: هەواڵی باش بوونی تەندرووستی سەرۆك مام جەلال خۆشیەكی خستە دڵی ئێمەو هەموو عیراقیەكانو هیوادارین ئەو خۆشیە بە گەڕانەوەی سەرۆك مام جەلال بۆ عیراق بەردەوامی هەبێت، چونكە هەموو عیراق بە حەزێكی گەروە چاوەڕوانی ئەو گەڕانەوەیەن، بۆ ئەوەی عیراق لە تەنگژەیە رزگار بكاتو ئەو كارەش تەنیاو تەنیا بە بەڕێزی دەكرێت.
PUKmedia لوقمان بەرزنجی - ئەڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

