ئه‌ردۆگان: بڕیاری ناوچه‌ی دژه‌فڕین به‌ده‌ست نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه
kurdistani 10:47 AM - 2013-05-19
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا
له دوای دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه ره‌سمییه‌كانی له ئه‌مریكا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو رایگه‌یاند كه دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له سوریا ته‌نها به بڕیاری ئهمریكاو توركیا نابێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه سیستمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كاركه‌وتووه.
بڕیاری ناوچه‌ی دژه‌فڕین به‌ده‌ست نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه
له باره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له وڵاته‌كه‌ی، ئه‌ردۆگان رایگه‌یاندووه: ئێستا نزیكه‌ی 300 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له توركیادا هه‌ن، نزیكه‌ی 70 هه‌زار په‌نابه‌ریش له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته مادییه‌كانی خۆیان ده‌ژین، له‌نێو خودی سوریاشدا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له پارێزگاكانی تره‌وه بۆ هه‌رێمه‌كانی تر كۆچبه‌ر بوون.
راشیگه‌یاندووه: بڕیاری دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین نابێت ته‌نها له‌لایه‌ن ئهمریكاو توركیا بدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌م بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێپه‌ڕ بكرێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ر رۆژژمێرێك بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌م بابه‌ته دیاری بكرێت، وه‌كو توركیا ئاماده‌ین ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه ئه‌نجامی بده‌ین، ئێستا ئۆپۆزسیۆن له ساحه‌ی زه‌ویدا ده‌سه‌ڵاتی خۆی دروستكردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانی له ده‌ست سوریادایه.
چاوپێكه‌وتنه‌كانی جنێڤره
ئێستا ئه‌م بیرۆكه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سوود به‌م قۆناغه بگهیهندێرت و هه‌نگاو بنرێته‌وه‌و پێشكه‌وتن له قۆناغی (چاوپێكه‌وتنه‌كانی) جنێڤرهدا بكرێت، ده‌بێت ئێمه وه‌كو توركیا پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام له حاڵه‌تی درێژه‌دان به‌م قۆناغه، هه‌روه‌ك نابێت ئه‌م بواره به ئه‌سه‌د بدرێت كه سوود له كات وه‌ربگرێت.
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له ئه‌مریكا، پلانی سه‌ردانی وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه.
له دوای ئۆسمانییهكان مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین به‌دیهات
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین له دوای رووخانی ئۆسمانییهكان به‌دیهاتووه، به‌م ره‌هه‌نده‌وه كێشه‌ی فه‌له‌ستین زۆر له نزیكه‌وه توركیا په‌یوه‌ندار ده‌كات، له راستیدا وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی به ئێمه ده‌ڵێن به ئێوه چی، لێره‌دا خه‌وتووه، ئێمه له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینه‌وه به‌پێی هه‌ستیارییه ناوخۆییه‌كانی نزیكده‌بینه‌وه تا له نێوان ئه‌لفه‌تح و حه‌ماس سازش دروست نه‌بێت، نابێت ئه‌نجام له مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیل-فه‌له‌ستین وه‌ربگیرێت، پێموایه كاتێك حه‌ماس به‌شداری له قۆناغه‌كه‌دا بكات، ئه‌نجامی چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ل ئیسرائیل زۆر خێراتر ده‌بن.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و دۆخی سوریا
ئه‌ردۆگان: "ئێستا من بیرم زۆر لای ئه‌م پرسه‌یه، ئاخۆ ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چی بكات؟ هه‌ر كاتێك ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌مباره‌وه له نێوانیاندا رێككه‌وتن دروست بوو، ده‌بێت هه‌نگاو بنرێته‌وه، هه‌نگا نانێته‌وه، بۆچی؟ چونكه سیستمه‌كه له‌كاركه‌وتووه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو سیستم ده‌زگایه‌كی له‌كاركه‌وتووه، هه‌روه‌ك له سه‌رده‌می دامه‌زراندنییه‌وه پێویست به سیستمێكی له‌مجۆره كراوه، بۆیه به‌مشێوه‌یه‌ش دامه‌زرێندراوه، به‌ڵام ئێستا پێویسته ئه‌م سیستمه نوێبكرێته‌وه، نابێت مرۆڤایه‌تی مه‌حكومی نێوان دوو لێوی وڵاتێك و دوو وڵات بكرێت، ئا ئه‌مه‌یه سه‌یربكه‌ن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوو ساڵه ته‌نانه‌ت یه‌ك بڕیاریشی نه‌گرتووه كه ئازاره‌كانی خه‌ڵكی سوریا سوك بكاته‌وه تا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بێت به خاوه‌نی سیستمی به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌ری، ناتوانێت له پێناوی ئاشتی و ئارامی مرۆڤایه‌تیدا رۆڵ بگێرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوبانگ و جددییه‌تی خۆی هه‌بێت، به ره‌هاییه‌وه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ بنیادبنرێتهوهو ببێت به ده‌زگایه‌كی وه‌ها كه بتوانێت چاره‌سه‌ری بۆ كێشه جیهانییه‌كان به‌دیبهێنێت".
رژێم چه‌كی كیمیای (سارین) به‌كارده‌بات
ئه‌ردۆگان رایگه‌یاندووه: له سوریادا حاكمییه‌ت له ده‌ست هێزی ئۆپۆزسیۆندایه، ده‌سه‌ڵاتی رژێم ئه‌وه‌یه كه موشه‌كی هه‌یه‌و به فڕۆكه‌كان بومباران ده‌كات و به تانگ و تۆپ هێرش ده‌كاته‌سه‌ر خه‌ڵك، ژماره‌ی كوژراوه‌كان نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌سه، له حاكمییه‌تی زه‌ویدا دۆخی ئۆپۆزیسیۆن جیاوازه‌و تائێستا 283 موشه‌كیان به‌كاربردووه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له تۆماره‌كانی ناتۆدا هه‌یه، جگه له‌مه چه‌كێكی كیمیایی به ناوی (سارین) به‌كارده‌هێنێت، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا گه‌لی سوریا گیانی خۆی فیدا ده‌كات، ئێمه‌ش له‌دژی رژێمی سوریاین، هه‌روه‌ها پشتیوانی له گه‌لی سوریا ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌رده‌وامی به خه‌بات ده‌ده‌ین.
پرسی فه‌له‌ستین ئایین، ئه‌تنیكی و خاك نییه
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: تا سازشی میللـی ده‌ستبه‌ر نه‌بێت، له‌وانه نییه ئاشتی به‌رقه‌رار بێت، ئێمه ده‌ڵێین (پرسی فه‌له‌ستین پرسی ئایین، ئه‌تنیك و خاك نییه) تا چاره‌سه‌رییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌و هه‌میشه‌یی بۆ مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین نه‌دۆزرێته‌وه، ته‌نها به‌ناو ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بێت، كۆتاییهێنان به داگیركردنی خاكی فه‌له‌ستین پێویستییه‌كی دادپه‌روه‌رییه، هه‌روه‌ك تا ئه‌م پره‌نسیپه‌ی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌وانه نییه باس له ئاشتی و پێكه‌وه سازان و خۆشگوزه‌رانی بكرێت، بۆیه پێویسته هه‌ر ئێستا كۆتایی به داگیركه‌ری و گه‌مارۆكانی فه‌له‌ستین بهێنرێت، پێویسته رێگه‌چاره‌ی دوو ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای سنوری ساڵی 1967 جێبه‌جێ بكرێت، ئێمه‌ش وه‌كو توركیا پشتیوانی له‌م رێگه‌چاره‌یه ده‌كه‌ین.
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا - ئیسرائیل
له سه‌ره‌تای قۆناغی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا – ئیسرائیل.ـداین، بۆ دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان 3 داخوازی توركیا هه‌ن، له‌وانه یه‌كه‌میان داوای لێبوردن بوو كه ئه‌مه چاره‌سه‌ر بوو، دووه‌می قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه كه هه‌نوكه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ده‌كرێت، سێیه‌میشی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر فه‌له‌ستین-ـه، به شێوه‌یه‌ك تا هه‌موو ئه‌مانه جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌م هه‌نگاوه نانرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری تی24
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

