با كه‌مێك كه‌متر بخۆین
kurdistani 10:36 AM - 2013-05-19
یودیت یۆرینگ
من خواردنی كوردیم خۆشده‌وێت، یان پێویسته بڵێم هه‌ندێك خواردنی كوردی، ده‌توانی خه‌به‌رم بكه‌یته‌وه بۆ خواردنی یاپراخێكی باش یان بریانی، به‌ڵام قه‌ت بۆ كه‌باب و تكه نا.
من خه‌ڵك ده‌ناسم هه‌موو رۆژێك كه‌باب ده‌خۆن و هه‌روه‌ها زۆر حه‌زده‌كه‌م بزانم چۆن ده‌توانن، برنج و مریشك هه‌موو رۆژێك زۆر بێزاركه‌ره، ئه‌و شوێنه‌ی منی لێوههاتووم ده‌توانی خواردنی هه‌موو جیهانی لێ بخۆی ئیتالی، ئیسپانی، ئاسیایی، ته‌نانه‌ت تا روسیش.
نه‌ك ته‌نیا له رێستۆرانته‌كاندا، سۆپهرماركێتهكانیش هه‌ندێ خواردنی خێرا‌و كێك ده‌فرۆشن. كاتێ هاتمه كوردستان، كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیم هه‌بوو كه‌می كه‌لوپه‌لی خواردن بوو كه پێویست بوو بۆ دروستكردنی خواردن به‌و رێگایه‌ی كه خۆم حه‌زده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره من زۆر به ساده‌یی وازم له چێشت لێنان هێنا، من شانسم هه‌بوو دوو خانمم ناسی كه چێشت لێنه‌ری زۆر باشبوون له دروستكردنی یاپراخدا.
كێشه‌یه‌ك بۆ من ئه‌وه بوو كه ژه‌می سه‌ره‌كی من نیوه‌ڕۆیه‌و دوای خواردنێكی زۆر ناتوانم ته‌ركیز بكه‌مه سه‌ر ئیشكردن. خواردنی قورس خراپه بۆ ئیشكردن.
كێشه‌ی دووه‌می من ئه‌و به‌شه خۆراكه‌یه كه پێشكه‌شده‌كرێت بۆ خواردن، كێ ده‌توانێت هه‌موو قۆزی شامهكه بخوات؟ من زۆر به قورسی ده‌متوانی نیوه‌ی بخۆم و نه‌مده‌توانی ته‌واوی بكه‌م، ئه‌وه‌ی كه ده‌مایه‌وه فڕێیان ده‌دا. كێ بیری له به‌فیڕۆدان كردۆته‌وه، نه‌ك ته‌نیا نرخی ئه‌و شتانه‌ی كه تیایدا به‌كاردێت، به‌ڵكو گواستنه‌وه‌ی خواردنه‌كه‌و له كۆتاییدا ئاماده‌كردنی! كه به‌فیڕۆده‌درێ به‌مشێوه‌یه، ئه‌وه وای له من ده‌كرد هه‌ست به تاوان بكه‌م كه نیوه‌ی قۆزی شامهكهم به‌جێده‌هێشت.
كێشه‌یه‌كی تری من له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه خۆراكه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی زۆر ده‌خۆن و قه‌ڵه‌و ده‌بن، چونكه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا زۆر كه‌م خه‌ڵكی وه‌رزش و مه‌شق ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له مه‌یلی خه‌ڵكیدا روویداوه پۆزه‌تیڤ نییه، خواردنی خێرا شاره‌كه‌ی داگیركردووه له‌وه ده‌چێ كورده‌كان تووشی هه‌مان كێشه بن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تووشی بوون و خه‌ڵكێكی زۆر قه‌ڵه‌و ده‌بوون له ته‌مه‌نێكی گه‌نجیدا.
قه‌ڵه‌و بوون له‌وه ده‌چێت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هێشتا پۆزه‌تیڤ بێت ئه‌وه پیشان ده‌دات كه تۆ پاره‌ی باشت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به باشی تێربیت. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه ناتهندروستییهو ده‌بێته هۆی سه‌كته‌ی دڵ و نه‌خۆشی تر، به‌ڵام ئه‌وه باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه پێشكه‌شكردنی به‌شه خۆراكی كه‌م بۆ میوانه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێڕێزی نییه، به‌ڵكو وا حیساب ده‌كرێت كه ناته‌وێ به‌هۆی خواردنی زۆره‌وه میوانه‌كه‌ت بمرێت.
یودیت یۆرینگ
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

