مانگرتووان دوو بژاردە دەخەنە بەردەم حكومەت
kurdistani 10:16 AM - 2013-05-19
خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكانی باشوری عیراق
مانگرتووانی شەش پارێزگای عیراق دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە شاری رومادی، رایانگەیاند كە تەنها دوو بژاردەیان هەیە، ئەوانیش، روبەڕوبوونەوەی چەكداری یان راگەیاندنی هەرێمەكان.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، تێیدا هاتووە: لیژنەكان دەستپێشخەرییەكەی شێخ عەبدولمەلیك سەعدی بەرزدەنرخێنن، بەڵام وەڵامدانەوەی حكومەت بە نەخێر بووە سەبارەت بە شوێنی دانوستاندنەكە، پاشان بەدوایدا چەند تاوانێك ئەنجامدران، وەك تاوانەكەی رۆژی هەینی لە دیالە و بەغدا، رۆژی شەممە لە رومادی، پێشتریش قەسابخانەكەی حەویجە.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە: بەگوێرەی ئەو هەڵسوكەوتانە، لیژنە جەماوەرییەكان پێیانوایە حكومەت ئەو دانوستاندنە رەتدەكاتەوە، لەبەرئەوە تەنها دوو بژاردەیان تر لەبەردەمدا ماوە، ئەوانیش، یان روبەڕوبوونەوەی چەكدارییە، یان راگەیاندنی هەرێمەكانە.
بەیاننامەكە داواشی لە زانایان و سیاسەتمەداران و ریش سپی و ئەكادیمییەكان لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات كردووە، لەماوەی پێنج رۆژدا هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ئەو دوو بژاردەیە بخەنەڕوو، ئەگەر بێدەنگییان نیشاندا، ئەوە مانای رازیبوونە بەو بژاردەیەی كە لیژنەكان پەنای بۆدەبەن.
PUKmedia هونەر مەنسور
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

