riklam

دروشمه‌كانی یادی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

kurdistani 09:45 AM - 2013-05-19
دروشمی سه‌ره‌كی  (یه‌كێتی رێبازی روون و  ئامانجی ره‌وا)

دروشمی سه‌ره‌كی (یه‌كێتی رێبازی روون و ئامانجی ره‌وا)


دروشمی سه‌ره‌كی  (یه‌كێتی رێبازی روون و  ئامانجی ره‌وا)

- ئێستاش بۆ كوردستان.. پێشمه‌رگه‌ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌.

- گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌ركی سیاسی سه‌ره‌كیمانه‌.

- دیاریكردنی سنوری باشوری كوردستان، پێویستی سیاسی و یاساییه‌.

- دژایه‌تی تیرۆریزم، رێگای چه‌سپاندنی ئاسایش و دیموكراسی یه‌.

- پاشماوه‌كانی شۆڤێنیزم، مه‌ترسین له‌سه‌ر كوردستان.

- كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراسی یه‌.

- دواخستنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) پێشێلكردنی ده‌ستوره‌.

- كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ته‌واوی هاوڵاتیان یه‌كسانن.

- هه‌تا ژن ئازاد نه‌بێ، ئازادی راسته‌قینه‌ نایه‌ته‌دی.

- سه‌ربه‌ستی مرۆڤ، بناغه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی راسته‌قینه‌یه‌.

- تا ئه‌قڵ كۆیله‌ بێ، ئازادی بیركردنه‌وه‌ مه‌حاڵه‌.

- ئازادكردنی ئه‌قڵ، كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی یه‌.

- ئۆپۆزسیۆن، له‌چوارچێوه‌ی یاساو ماف و ئه‌ركدا، پێویستی پرۆسه‌ی دیموكراسی یه‌.

- به‌بێ ره‌خنه‌ی ئه‌قڵانی، سیسته‌می دیموكراسی ناچه‌سپێ.

- ره‌خنه‌ ئه‌گه‌ر نه‌سه‌لمێندرێ، زیان ده‌گه‌یه‌نێ.

- هه‌ڵوێست له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور، پێش هه‌موو شتێك، به‌رپرسیارێتی ئێستاو ئاینده‌یه‌.

- پاراستن و گه‌شه‌پێدانی هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌ركی ئێستامانه‌.

- ریشه‌كێشكردنی بازرگانی ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان، ئه‌ركی نیشتمانیمانه‌.

- هاورده‌كردنی شمه‌كی به‌سه‌رچوو، خیانه‌ته‌ له‌ ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ.

- ژینگه‌پارێزی له‌ئاینده‌مان دڵنیامان ده‌كات.

- مۆڵه‌تدان به‌ كارگه‌ی بێ فلته‌ر، تێكدانی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵه‌.

- ژینگه‌ی ته‌ندروست بۆ كرێكاران و ده‌سته‌به‌ریش بۆ كرێكارانی كوردستان و بێگانه‌.

- میكانیزمه‌كردنی بواری كشتوكاڵ، بناغه‌ی فره‌به‌رهه‌می كوردستانه‌.

- پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابوری، مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونه‌ دیموكراسیه‌كه‌مانه‌.

- هه‌تا ژێرخانی ئابوری پته‌و نه‌كرێ و چاودێری له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد نه‌بێ، ئابوری هاوچه‌رخ مه‌حاڵه‌.

- چاودێری بازاڕو كرێنشینی و چێشتخانه‌كان، ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتی، ئاسوده‌تر ده‌كات.

- یه‌كێتی پێویستی به‌ سێ شته‌: یه‌كێتی، یه‌كێتی، یه‌كێتی.

- یه‌كێتی حزبی شۆڕش، حزبی دیموكراسی و فره‌یی و خه‌باتی كوردایه‌تی هاوچه‌رخه‌.

- سازان و یه‌كێتی ریزه‌كان، له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی ته‌ندروستدا، ئامانجی یه‌كێتی یه‌.

- دڵنیایی ئه‌مڕۆ و نوێبوونه‌وه‌ و گۆڕانكاری بۆ دوارۆژ، خه‌باتی به‌رده‌وامی یه‌كێتی یه‌.

- یه‌كێتی، شانازی دوێنێ، ئه‌مڕۆی ده‌ستكه‌وت، و سبه‌ینێی سه‌ركه‌وتنه‌كانی تر.

- له‌ یادی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێیتیدا سلاَو له‌ مام جه‌لال رابه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان.

- گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال گه‌شانه‌وه‌ی هیوا و ئومێده‌ بۆ یه‌كێتی و بۆ كوردستان و عێراق.

- له‌ساڵیادی له‌دایكبوونی یه‌كێتی، سڵاو له‌شه‌هیدانی نه‌مر و كه‌سوكاری هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزیان.

- وره‌ی پۆڵاینی زیندانیانی سیاسی، ده‌ستپێكی  گه‌وره‌ بوو بۆ ئه‌مڕۆی ئازادیمان.

- كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر مرۆڤی گه‌وره‌ی رێگای كوردایه‌تین.

- ی . ن . ك ، رێكخراوی ئومێد و هیوا ره‌نگینه‌كانی ئێستا و دوا رۆژی گه‌لی كوردستانه‌.

- لاوان شاده‌ماری داهێنان و نوێبوونه‌وه‌ن ، ووزه‌ی به‌رده‌وامی گه‌ل و ( ی  ن  ك ) ن.

- ( ی ن ك ) تێده‌كۆشی له‌پێناو: ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی.

- به‌دیهێنانی دادوه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی، یه‌كسانی ژن و پیاو، به‌رابه‌ری ده‌رفه‌تی ژیان .. ئامانجمانه‌.

- تێده‌كۆشین له‌ پێناو: ده‌وڵه‌تی یاسا و حكومه‌تی هاوڵاتی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.

- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێزی پاراستنی دیموكراسی، ئازادی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤه‌.

- گۆڕین و نوێبوونه‌وه‌ ، دۆزینه‌وه‌ و داهێنان، خه‌سڵه‌تی پێناسینه‌وه‌ی ( ی ن ك ) ه‌.

- ی ن ك هه‌وێنی جولاَنه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخی كۆمه‌لاَیه‌تی و كه‌لتووریه‌، له‌پێناو چاكسازی ریشه‌یی و په‌ره‌پێدانی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی.

- ( ی . ن . ك) مژده‌ده‌ری فراوانی فه‌رهه‌نگی دیموكراسی و قووڵكردنه‌وه‌ی رۆحی پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی جودابیرانه‌.

- با یادی 38 ساڵه‌ی (ی . ن . ك) بكه‌ینه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان و ده‌سپێكی خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌ سته‌می دژی ژنان.

- با جیاوازی جێنده‌ری، جیاوازی ده‌رفه‌ته‌كانی كاری سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی له‌ ره‌گه‌وه‌ ده‌ربهێنین.

- با ریشه‌ی جیاوازی دابه‌شینی میرات و داهات بۆ یه‌كجاری وشك بكه‌ینه‌وه‌.

- یه‌كسانی له‌ ئه‌رك و مافه‌كاندا،  یه‌كسانی له‌ ده‌رفه‌تی كار و هه‌ڵسوڕاندا، زامنی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ژنانه‌.

- پاراستنی كاری ئازاد، بیری ئازادو ویژدانی ئازاد، مه‌رجی بنه‌ره‌تی كۆمه‌ڵی پێشكه‌وتوی سه‌قامگیره‌.

- ئازادی هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیان، ئازادی كۆچ و سه‌فه‌ر، ئازادی ناسنامه‌ و ئینتما، ئازادی ته‌له‌فۆن و نامه‌گۆڕینه‌وه‌، كۆڵه‌كه‌ی چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤه‌.

- خه‌بات ده‌كه‌ین له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی بێ چه‌ند و چوونی ئازادی راده‌ربڕین، ئازادی دین و مه‌زهه‌ب و فكر و روانین.

- ده‌وڵه‌تی بێ لایه‌ن، سیسته‌می جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دین و ئایدۆلۆجیا، سیسته‌م و ده‌وڵه‌تی هه‌موانه‌.

- دیموكراسی بێ تاكگه‌رایی و كه‌لتووره‌كه‌ی، ئۆرگانیزه‌ نابێ.

- سكۆلاریزم ده‌سته‌به‌ری ئازادی دین و عه‌قیده‌كانه‌، خه‌بات ده‌كه‌ین له‌پێناو جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌وڵه‌ت.

- ژینگه‌ی له‌بار ، هاوولاَتی له‌بار و ته‌ندروستی گشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێ.

- هاوولاَتی ئاسوده‌، پشكدار له‌ بڕیاری سیاسی و دیاریكردنی نوێنه‌رایه‌تی.

- له‌ یادی 38 ساڵه‌ی ( ی . ن . ك ) دا با ئیراده‌مان یه‌كخه‌ین له‌ پێناو بنبڕكردنی كه‌لتووری مێگه‌لی و كلكایه‌تی و ره‌دووكه‌وتن.

- تۆكمه‌كردنی ئینتمای نیشتمانی، له‌ ئه‌ركه‌ هه‌ره‌ له‌پێشه‌كانی ( ی . ن . ك ) ه‌.

- هه‌ڵبژاردن، وێسگه‌ی یه‌كه‌می ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئه‌رك و ئازادی هاوولاَتیانه‌.

- پشكداری سیاسی، مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی زامنكردنی ماف و ئه‌ركی هاونیشتمانیه‌.

- ده‌وڵه‌تی یاسا، ده‌وڵه‌تی هاوولاَتیانه‌، یاسابه‌زاندن، تێكدان و وێرانكردنی كه‌شی دیموكراسیه‌.

- له‌ ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كیێتیدا سڵاو بۆ خوێندكاران و ڵاوانی كوردستان.

- له‌ ساڵیادی له‌ دایك بوونی یه‌كیێتی و یادی شۆڕشی نوێدا سڵاو له‌ كریكاران و جوتیاران و كاسبكاران.

-كوردستان نیشتمانی هاوڵاتییانیه‌تی.

- كورده‌واری ، نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌ییه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket