riklam

به‌غدا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 28 شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

kurdistani 07:39 PM - 2013-05-18
كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ئاسایشی هاووڵاتیانی له‌قكردووه‌

كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ئاسایشی هاووڵاتیانی له‌قكردووه‌

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌یه‌كی باشووری به‌غدا، لانی كه‌م چوار كه‌س شه‌هید بوون و 24 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی عیراق رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18-5، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بازاڕێكی میللی كردۆته‌ ئامانج و 28 شه‌هیدو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌، ئۆتۆمبیله‌كانی فریاگوزاریش سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كانن بۆ نه‌خۆشخانه‌.
به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، ژماره‌ی شه‌هیدو برینداره‌كان ئاماری سه‌ره‌تایین و مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت ژماره‌كه‌ به‌رزببێته‌وه‌.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناو یاریگایه‌كی تۆپی پێ له‌شاری رومادی (سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار)، حه‌وت شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی رومادی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆمبه‌كه‌ له‌ژێر كورسییه‌كی هانده‌راندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، دوو هاووڵاتی شه‌هیدبوون و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket