riklam

رێكخراوه‌كانی به‌غدا به‌ بارودۆخی هه‌رێم سه‌رسامن

kurdistani 07:17 PM - 2013-05-18
رێكخراوه‌كانی به‌غدا سه‌ردانی بۆردی (NGO)كان ده‌كه‌ن

رێكخراوه‌كانی به‌غدا سه‌ردانی بۆردی (NGO)كان ده‌كه‌ن

تۆڕی (العطاء و البناء) كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كیان له‌شاری به‌غدایه‌، به‌ نوێنه‌رایه‌تی 13 رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، سه‌ردانی بۆردی (NGO)كانی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی ی.ن.ك-یان كردو له‌لایه‌ن به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌، لێپرسراوی بۆرد پێشوازی كران.
له‌ دیدارێكدا به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ رایگه‌یاند: تاكه‌ رێگه‌ بۆ كۆتایی پێهێنان به‌م بارودۆخه‌، بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی عیراقییه‌كانه‌و ئه‌م ئه‌ركه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
وتیشی: پێویستی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمانه‌، بره‌و به‌ لایه‌نه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ ‌بده‌ین، چونكه‌ كه‌سایه‌تی مرۆڤی عیراقی شكێنراوه‌و پیویستی به‌ بنیاتنانه‌وه‌ هه‌یه‌.
دواتر باسم روبه‌یعی سه‌رۆكی تۆڕی (العطاء و البناء)، سوپاس و پێزانینی خۆیانی بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ ده‌ربڕی و ستایشی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌شی كرد كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و هیوای خواست شاره‌كانی باشوری عیراق چاو له‌ هه‌رێم بكه‌ن.
ناوبراو ویستی رێكخراوه‌كانی شاری به‌غدا-شی نیشاندا، به‌ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان خۆیان و بۆردی  (NGO)كاندا، دوپاتیشی كرده‌وه‌ بۆردی (NGO)كان پێگه‌یه‌كی هه‌ره‌ گرنگه‌ بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی عیراق.
پاشان نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان خۆیان خوازیار بوون ئه‌م جۆره‌ كۆبونه‌وه‌و دیدارانه‌ درێژه‌ی هه‌بێت.
له‌كۆتاییشدا لێپرسراوی بۆردی (NGO)كانی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی ی.ن.ك، ئاماده‌یی خۆی و بۆرده‌كه‌ی نیشاندا بۆ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی به‌غدا، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ پشتیوان و هاوكاریان بێت له‌پێناو به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی پێشكه‌وتووی هاوچه‌رخ.

PUKmedia تایبه‌ت

1814191852013_99.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket