riklam

كۆمپانیای گۆگڵ نیگه‌رانه‌

kurdistani 12:15 PM - 2013-05-18
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ویندۆزفۆن-ه‌

ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ویندۆزفۆن-ه‌

به‌رنامه‌یه‌كی مایكرۆسۆفت كۆمپانیای گۆگڵ نیگه‌ران ده‌كات


وادیاره‌ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری شه‌ڕی دادگایی كردن له‌ نێوان هه‌ردوو كۆمپانیای گۆگڵ و مایكرۆسۆفت نزیكبووه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفت-ـه‌وه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنی ریكلامه‌ بازرگانییه‌كانی گۆگڵ ده‌گرێت له‌ یوتیوب كه‌ به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی گرنگ داده‌نرێت بۆ گۆگڵ.

ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێشكه‌شی كردووه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی (ویندۆزفۆن)ـه‌و رێگه‌یان بۆ خۆشده‌كات بۆ بینینی یوتیوب به‌بێ ئه‌وه‌ی ریكلامه‌ بازرگانییه‌كان ده‌ربكه‌ون و هه‌روه‌ها ئاسانكردنی دابه‌زاندنی گرته‌ی ڤیدیۆیی و بینینی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ به‌بێ ئینته‌رنێت، ئه‌مانه‌ش دوو بابه‌تن نیگه‌رانیی كۆمپانیای گۆگڵ-ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

لاری بێج به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گۆگڵ له‌ كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆمپانیاكه‌یان بۆ داهێنه‌ره‌كان  (Google I/O) كه‌ له‌ شاری سان فرانسیسكۆ به‌سترا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌و به‌رنامه‌یه‌ بكات رایگه‌یاند: "كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هاوكار نه‌بووه‌".

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ تۆڕی (ژا فێرج) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیا، نامه‌یه‌كی پارێزه‌ری كۆمپانیای گۆگڵ-ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ناردبووی بۆ مایكرۆسۆفت و تیایدا داوای لێكردبوون به‌رنامه‌ی یوتیوب له‌ په‌یجی ویندۆزی ئه‌لیكترۆنی بسڕنه‌وه‌ تا به‌رواری 28 ی ئایار ئه‌و به‌رنامانه‌ له‌كاربخه‌ن كه‌ به‌كارهێنه‌ران دایانبه‌زاندووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی دادگایی كردنی لێكردن.

له‌لایه‌ن خۆشییانه‌وه‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكاری له‌كارخستنی رێكلامه‌كان له‌و به‌رنامه‌یه‌ی گۆگڵ خۆیه‌تی، هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ جێگری راوێژكاری زانا له‌ مایكرۆسۆفت له‌ په‌یجی ره‌سمی كۆمپانیاكه‌یان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گۆگڵ به‌ مه‌به‌ستی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ به‌رده‌م به‌رنامه‌ی (ویندۆز فۆن)ـه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانییه‌وه‌و ئاشكراشیكرد كۆمپانیاكه‌یان له‌ كۆمنسیۆنی ئه‌وروپی سكاڵای یاسایی دژی كۆمپانیای گۆگڵ به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/سكای نیوز     و/ عه‌بدولغه‌فار حسێن
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket