گه‌رماوی صوره‌ت له سلێمانی
kurdistani 11:28 AM - 2013-05-18
گه‌رماوی صوره‌ت له سلێمانی
دوای دروستبوونی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن بابانییه‌كانه‌وه (گه‌رماوی صوره‌ت) دروستبووه كه ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانییه‌وه‌و ئه‌وكاته به ناوی گه‌رماوی بابان بووه، دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕدراوه بۆ (صور) واتا وێنه، مه‌به‌ست له‌م ناوه‌ش ئه‌وه بووه كه له‌سه‌ر دیواره‌كانی وێنه‌و نه‌خشی تێدا دروستكراوه‌و ناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی (گه‌رماوی صوره‌ت) بووه.
سه‌ركه‌وت حاجی عه‌لی ریش كه كوڕی حاجی عه‌لی ریشه له ساڵه‌كانی 1967 ـوه ئه‌م گه‌رماوه به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه "ئه‌و گه‌رماوه به ده‌ستی وه‌ستای ئێرانی دروستكراوه‌و قسڵ و خشت و به‌ردی مه‌ڵكه‌ندی كه باشترین به‌ردی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه له دروستكردنیدا به‌كارهێنراوه، گومه‌زه‌كانی به گڵ دروستكراوه‌و چوار پایه‌ی هه‌یه كه گومه‌زه‌كانی له‌سه‌ر راوه‌ستاوه، پانی دیواره‌كانی ئه‌م گه‌رماوه یه‌ك مه‌تره‌و شێوه‌ی بیناسازییه‌كی جوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پێوه دیاره.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكانێك له‌و گه‌رماوه كاریان كردووه، له‌وانه: (حه‌سه‌نه كونج ئاگری كردووه‌ته‌وه، هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ تونچی بووه، مام نوری و كاك حه‌مه و ئه‌حمه‌د نادر و سۆفی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵیب حه‌سه‌ن ناتر بوون، سه‌عیدی گه‌وهه‌ر و عه‌لی عارف ده‌غیله‌دار بوون تا ناوه‌ڕاستی ساڵه‌كانی 1980، هه‌روه‌ها له‌و كه‌سایه‌تییه ناودارانه‌ی له‌وكاته‌دا له‌و گه‌رماوه خۆیان شۆردووه ئه‌مانه بوون (شێخ مه‌حمودی نه‌مر، مه‌لا مسته‌فای بارزانی، مامۆستا ئیبرایم ئه‌حمه‌د، هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك، ماڵی كه‌ریمی ئه‌له‌كه كه ئه‌وكاته وه‌زیری دارایی بووه).
سه‌ركه‌وت حاجی عه‌لی ریش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كاره‌با نه‌بووه‌و فتیله‌یان به‌كارهێناوه‌و له‌جیاتی سوته‌مه‌نی ئێسقان و پشقلیان به‌كارهێناوه بۆ گه‌رمكردن، هه‌روه‌ك له كاتی ژنهێنانیشدا ماڵی زاوا ده‌هاتن گه‌رماوه‌كه‌یان قۆرخ (تایبه‌ت) ده‌كردو ئه‌و رۆژه تا ئێواره ده‌مانه‌وه‌و به قسه‌ی خۆش و نانخواردن و چه‌ند هێنده پاره‌ی زیاده‌یان ده‌دا به شاگرد‌و ناتره‌كان.
PUKmedia ئه‌كره‌م ئه‌نوه‌ر - سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

