له‌یادی كاك كوێستانی و شه‌هیدانی سنووری باڵه‌كدا
kurdistani 01:10 PM - 2013-05-17
ئازاد جندیانی
كوردستان، هه‌میشه شه‌ڵاڵی بۆنی سه‌روه‌رانه
ئه‌مساڵ چیت وه‌بیربێنمه‌وه، رۆژگاری سه‌رده‌می خوێندن، كه له‌وێش پێكه‌وه خه‌ریكی سیاسه‌تكردن و تێكۆشان بووین، یان رۆژگاری سه‌رده‌می خه‌باتی نهێنی كۆمه‌ڵه‌و كۆمیته‌ی راپه‌ڕین؟ به‌ڕاست هاوڕێم.. هێشتا تۆ له‌ژیاندابووی كه‌كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ری كۆمیته‌كه‌مان گیران و ئیعدام كران، یان دواتر له‌گه‌ڵ خۆتدا له‌سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تیدا شه‌هید بوون، بۆیه جێی خۆیه‌تی ئه‌مڕۆ پێكه‌وه سڵاوێكی گه‌رموگوڕ بۆ رۆحی ئه‌وانیش بنێرین.
یان هه‌موو شه‌هیدانی ناوچه‌ی سنووری تیپی باڵه‌ك و قوه‌تی كارۆخ و تیپی سۆران و كۆڕه‌كت بیربخه‌مه‌وه، كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كه‌یاندا هه‌ردوولامان ده‌یان بیره‌وه‌ریمان هه‌یه؟ ئا باشتروایه ئه‌مساڵ به‌و پێیه‌ی ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی تۆ كراوه‌ته ساڵیادی شه‌هیدانی سنووری باڵه‌ك، من و تۆ پێكه‌وه، تۆ له‌دنیای نه‌مران و منیش له‌سۆنگه‌ی خه‌باتی به‌رده‌وامدا سڵاو بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان بنێرین كه‌شه‌هیدبوون، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌ئێستاش بۆنی قه‌ندیل و بۆنی كارۆخ و بۆنی هه‌ڵگورد له‌گۆڕه پڕ نووره‌كانیان و له‌كچ و كوڕانیان هه‌ڵئه‌ستێ و هه‌میشه به‌و بۆنه‌وه، كه له‌بۆنی هه‌موو عه‌تره‌كانی تر جیاوازه‌و وه‌ك بخوری سۆفی ده‌روێشه‌كان وایه‌و به‌رده‌وام ئه‌مانباته‌وه كۆڕی جوامێرانی ئه‌و رۆژگاره سه‌ختانه‌ی تێكۆشان بۆنی خوێن و بۆنی كه‌ڵژیانی لێ ئه‌هات، ئه‌و رۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆی بۆ كردینه دیاری.
ئای چه‌ند تامه‌زرۆم تا زانست بگاته ئه‌و رۆژگاره‌ی بتوانێ بۆنی شه‌هیدانمان بكاته عه‌ترێك و له‌یادی یه‌كه‌یه‌كه‌تاندا به‌سه‌ر هه‌موو كچ و كوڕانی كوردستاندا په‌خشی بكه‌ین، تا كوردستان هه‌میشه شه‌ڵاڵی بۆنی سه‌روه‌رانی بێ، هه‌میشه كوردستان نه‌ك ته‌نیا به‌ئه‌ی ره‌قیب و مه‌شخه‌ڵان بناسرێته‌وه، به‌ڵكو به به‌رامه‌ی ئێوه‌ی شه‌هیدیشه‌وه بناسرێته‌وه.
ئازاد جندیانی
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

