riklam

ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كانی بۆستن ئاشكراده‌كات

kurdistani 07:12 PM - 2013-05-16
نامه‌یه‌كی له‌نێو به‌له‌مێكدا جێهشتوه‌

نامه‌یه‌كی له‌نێو به‌له‌مێكدا جێهشتوه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ئه‌مریكا ئاشكرایكرد جه‌وهه‌ر تسارناییف ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كانی ماراسۆنی شاری بۆستن تۆمه‌تباركرابوو به‌هاوكاری برا كوژراوه‌كه‌ی تامه‌رلان، له‌پاش روبه‌ڕوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسداو برینداربوونی له‌ به‌له‌مێكدا كه‌ له‌باخچه‌ی ماڵێكدا دانرابوو نامه‌یه‌كی به‌جێهێشتوه‌و باسی له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ كردوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ CNN ی راگه‌یاندوه‌: جه‌وهه‌ر تسارناییف له‌دوای برینداربوونی و چه‌ند كاتژمێرێك پێش ده‌ستگیركردنی، نامه‌یه‌كی به‌ده‌ستی خۆی  نوسیوه‌و باسی ئه‌وه‌یكردوه‌ كه‌ ئه‌و بیری تامرلانی برای ناكات له‌دوای كوشتنی، به‌ڵكو هیوای خواست به‌زوترین په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات.
تسارنایف ئه‌وه‌شی وتوه‌: مه‌به‌ست له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه‌ كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی تری لێكه‌وته‌وه‌، به‌وته‌ی خۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر موسڵمانانی عیراق و ئه‌فغانستان، ئاشكراشیكردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كاندا كوژران وه‌كو زیانێكی لاوه‌كی وان، په‌لاماردانی یه‌ك موسڵمان وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ په‌لاماری گشت موسڵمانان كرابێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و دانپێدانانه‌یه‌ كه‌ جه‌وهه‌ر له‌سه‌ره‌تادا له‌نه‌خۆشخانه‌ی بۆستن دانیپێنابوو.

PUKmedia و/ عه‌بدولغه‌فار حوسێن

سه‌رچاوه‌/ CNN

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket