نهێنییه‌كانی شاخی هه‌ڵگورد تۆمار ده‌كه‌ن
kurdistani 01:58 PM - 2013-05-15
تیمێكی گه‌ریده‌ی ئه‌وروپی نهێنییه‌كانی شاخی هه‌ڵگورد تۆمار ده‌كه‌ن
شاخی هه‌ڵگورد 3605 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه‌و ده‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و سه‌ر به قه‌زای چۆمانه، هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه خولیای سه‌ركه‌وتنن به‌سه‌ر ئه‌و شاخه‌داو هه‌موو ساڵێك له وه‌رزی هاوین به تایبه‌ت له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌ممووز تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب كاتێكی گونجاوه گه‌شتیاران لێی بمێننه‌وه، له‌دێر زه‌مانیشه‌وه تیمی گه‌ریده‌ی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی و كیشوه‌ره‌كانی تر هاتوون و له شاخی هه‌ڵگورد هه‌ندێك نهێنی و سروشته سه‌رنجڕاكێشه‌كانیان تۆمار كردووه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئێستادا به‌هۆی ئازادی سه‌قامگیریی و ئه‌منییه‌تی ته‌واو له ناوچه‌كه‌دا ساڵ له دوای ساڵ تیمی جیاواز دێن و سه‌ردانی لوتكه‌ی ئه‌و شاخه به‌رزه ده‌كه‌ن.
رۆژی 4-5 گروپێكی شاخه‌وانی له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه شه‌ش شاخه‌وان بوون، دووانیان كچ و چواریان كوڕ، ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه له چه‌ند وڵاتێكی جیاواز له رێگای كۆمپانیای (SECRET-COMPASS) ی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان به‌ریتانیاKURDISTAN UNITED CINGDOM FRINDESHIP ASSOCIATION ) توانیان ئه‌م گه‌شته بۆ كوردستان و شاخی هه‌ڵگورد رێكبخه‌ن.
ئه‌ندامانی گروپه‌كه ئه‌مانه‌ن: (ADE SUMMERS به ره‌گه‌ز به‌ریتانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گروپ، ROSE WHEAT و ROBIN DIAGER و ANDY WILLAMS به‌ریتانی وMORGAN VICTOR ئوسترالیا – سه‌نگاپوریایی و SHONA RITCHIE سكۆدله‌ندی).
ساڵی رابردوو له رێگای (كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان به‌ریتانی)ی تیمێكی تری گه‌شتیاری به‌ریتانی پێكهاتبوون له 9 شاخه‌وان سه‌ردانی شاخی هه‌ڵگوردیان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له وه‌رزی زستان بوو و به‌هۆی زۆری به‌فرو سه‌رماوه نه‌یانتوانی بچنه سه‌ر لوتكه‌ی هه‌ڵگورد، ئه‌م گروپه وێنه‌یه‌كی زۆری سه‌رنجڕاكێش و سه‌ختاوی و جوانی شاخی هه‌ڵگوردیان له ماڵپه‌ره گرنگه‌كانی به‌ریتانیا بڵاوكرده‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌مساڵ گروپێكی تر به خولیایه‌كی زۆره‌وه خۆیان ته‌رخان كردووه به‌وهیوایه‌ی بچنه سه‌ر لوتكه‌ی شاخی هه‌ڵگورد.
عومه‌ر حسێن وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان به‌ریتانی و وه‌ك وه‌رگێڕو شاره‌زا له رێگاكانی شاخی هه‌ڵگورد به PUKmedia ی راگه‌یاند: ساڵی رابردوو یاوه‌ری ئه‌و شاخه‌وانانه بووم، هه‌روه‌ها وه‌ك كوردێك شانبه‌شانی ئه‌وان پله‌ی به‌رچاوم له كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان تۆماركرد.
وتیشی: له سه‌ره‌تادا ئه‌م گروپه شه‌وێك له هه‌ولێر مانه‌وه‌و (كاروان بارزانی) وه‌ك سه‌رپه‌رشتكاری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان به‌ریتانیا رێنمایی ئه‌و گروپه‌ی كرد‌و رۆژی دواتر به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ناردنی بۆ چۆمان و له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ماهه‌نگ بووین، له چۆمان ئاسایشی چۆمان هه‌موو هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش كردین وه‌ك شوێنی مانه‌وه‌و خواردن، رۆژی دواتر كارمه‌ندانی ئاسایش هاوكاربوون له گه‌یاندنی ئه‌و تیمه بۆ شوێنی تایبه‌ت له بناری كێوی هه‌ڵگورد.
له باره‌ی گروپه‌كه‌وه عومه‌ر حسێن وتی: تێكڕای گروپه‌كه 7 ئه‌ندام بووین، كه‌مپێكی سه‌ره‌تاییمان له قه‌دپاڵی هه‌ڵگورد دانا‌و هه‌ر له‌م رۆژه‌دا (ADE) كه سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كه بوو داوایكرد رێگاكانی نیشان بده‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی تر به رووی گوندی ناوه‌ند جوڵاین و تا پشتی گۆمه چلدار رۆیشتین، له‌وێ بڕیارمان دا به كام رێگادا بڕۆین بۆ لوتكه، ئه‌گه‌رچی به‌فرێكی زۆر هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موومان تامه‌زرۆ بووین سه‌ربكه‌وین، له‌م ناوچه‌یه ته‌نانه‌ت له‌ناو موڵكه‌كانی پشتی گوندی ناوه‌نده‌ش به‌فر هه‌بوو، پێش رۆژئاوا بوون گه‌ڕاینه‌وه كه‌مپه‌كه‌مان، سه‌یری خواردنه‌كانم كرد زۆر جیاوازبوون له جۆره‌كان و شێوازی ئاماده‌كردنیش، به شێوه‌یه‌ك كه گۆشتی مریشكیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو به شێوه‌ی قوت‌و و له‌ناو كیسه‌ی لایلۆن ئاوی گه‌رمیان تێده‌كردو دوای 8 خوله‌ك ده‌مانخوارد، سوبی كوارگ به‌هه‌مانشێوه له‌ناو كیسه بوو ئاوی گه‌رمیان تێده‌كردو دوای 4 خوله‌ك ده‌خورا، به‌یانیان شیرمان ده‌خوارد كه گیراوه‌ی ناو كیسه بوو ئاوی گه‌رمی تێده‌كرا، له‌ناو شیره‌كه زۆر جۆری كشمیش هه‌بوو له‌گه‌ڵ مێوژ، گۆشتی ماسی و چه‌ند جۆرێكی تری خواردنی گیراوه‌و قوتوبه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوون، هه‌موو ئه‌و خۆراكانه به‌هاداربوون، خواردنه‌كانی ئێمه‌یان نه‌خواردبوو وایان داده‌نا هی خۆیان به‌سوودترن، ئه‌وان كوردستانیان به‌هی خۆیان نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ژینگه‌ی هه‌موو جیهانیان به‌هی خۆیان ده‌زانی، شه‌و ماینه‌وه له كه‌مپه‌كه‌مان و به‌یانی سه‌عات 7:30 به‌ڕێكه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین بۆ لوتكه‌ی هه‌ڵگورد، به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شه‌ودا بارانێكی زۆر باریبوو، ئێمه‌ش دره‌نگ به‌ڕێكه‌وتین و له نیوه‌ی شاخی هه‌ڵگورد بووین چه‌ند رێوییه‌ك كه ته‌نها 20 مه‌تر لێمان دوور بوون تێپه‌ڕبوون، من و مۆرگان به چه‌ند مه‌ترێكی لێكجیاكرده‌وه‌و ره‌نوی به‌فر به نێوانمان تێپه‌ڕی، زۆر دیمه‌نێكی ترسناك و سه‌رنجڕاكێش بوو، هه‌موو ئه‌و رووداوانه چركه به چركه تۆماركراون و ده‌توانین بیده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌یی نیشان ده‌ده‌ن به بڵاوكردنه‌وه‌یان، چونكه هه‌وڵی كه‌ناڵه كوردییه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان به‌ریتانی)ی بۆ ناساندن و پیشاندانی جوانی كوردستان به ده‌ره‌وه، دیاربوو لوتكه شاخه به‌فریینه‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه (ADE) رایگه‌یاندووه: لوتكه به‌فرینه‌كانی شاخی هه‌ڵگورد له ئێستادا سه‌خته‌و ئه‌مشه‌و بگه‌ڕێینه‌وه كه‌مپه‌كه‌مان، وتوێژمان كرد‌و بڕیارمان دا رۆژێكی تر به‌ره‌به‌یانی سه‌عات 3:00 هه‌ستین و به‌ڕێبكه‌وێن، دووباره به‌داخه‌وه پلانه‌كه‌مان به‌هۆی بارانی زۆر سه‌رینه‌گرت، هه‌ر ئه‌و شه‌وه تا سه‌عات 7:00 ی به‌یانی باران نه‌یهێشت بخه‌وین، بۆیه نه‌مانتوانی پلانه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌و رۆژه‌ش ماینه‌وه له كه‌مپه‌كه‌مان تا نیوه‌ڕۆ باران باری، پاشنیوه‌ڕۆ پلانه‌كه‌مان گۆڕی و به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیمان كرد به هاوڕێیه‌كم تا بتوانێت له رێگای ئینته‌رنێته‌وه كه‌شوهه‌وای دروستمان پێبدات، خۆشبه‌ختانه ئه‌و هاوڕێیه‌مان پێی راگه‌یاندین كه ئه‌و سێ رۆژه هه‌وا زۆرخۆشه‌و باران نابارێت، هاوڕێیانی تیمه‌كه‌ش زۆر به‌م هه‌واڵه دڵخۆش بوون، بۆیه (ADE) بڕیاری دا رۆژی دواتر سه‌عات 4:00 به‌ڕێبكه‌وین، له شه‌ودا ئاسمان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئه‌ستێره‌كان ده‌دره‌وشانه‌وه‌و زۆر دڵخۆش بووین، به‌یانی پلانه‌كه‌مان جێبه‌جێ كرد، كاتێك به‌یانی زوو به‌ڕێكه‌وتین به‌فر بووبوو به سه‌هۆڵ و زۆر خۆشحاڵتری كردین، چونكه زۆرباش ده‌مانتوانی به (CRAMPON) ـه‌كه‌مان به‌سه‌ر به‌فر بڕۆین، (كرامپۆن) به كوردی ماناكه‌یم نه‌دۆزییه‌وه، به‌ڵام جۆره پێڵاوێكه‌و به‌شێكی تری جیاوازی پێوه ده‌لكێندرێت كه چه‌ندین بزماری نوك تیژی دوو ئینجی و سێ ئینجی پێوه به‌نده، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌دات بزماره‌كان ده‌چنه ناو به‌فرو شاخه‌وانه‌كه ناخلیسكێت، سه‌عات 8:00 گه‌یشتینه نزیكترین لوتكه كه ته‌نها 700 مه‌ترمان مابوو بۆ ترۆپكی لوتكه‌كه، هه‌ر له ده‌ركه‌وتنی خۆره‌وه گه‌رماییه‌كی زۆر دروستبوو، چونكه ئێمه‌ش له به‌رزاییه‌كه نزیكبووین هه‌ستمان به گه‌رمایی زۆرتر ده‌كرد، ئه‌و شوێنه‌ی كه ته‌نها 700 مه‌ترمان مابوو بۆ لوتكه، خاتوو (SHONA ) كاتێك كه سه‌یری خواره‌وه‌ی كرد سه‌ری سوڕاو كه‌وته خواره‌وه‌و به ده‌سته‌كانی خۆی به به‌فر گرتوو داوای هاوكاری كرد، ئێمه‌ش بردمان بۆ ناو چه‌قه‌ڵه شاخێك و به‌جێمان نه‌هێشت تا به‌ڵێنی ته‌واوی پێداین له شوێنی خۆی نه‌جوڵێت، پاشان رۆیشتین، به‌ڵام (ADE) زۆر ماندوو بوو، نه‌یتوانی چیتر پێشبكه‌وێت، بۆیه پێشیان كه‌وتم، پێشتر هه‌ر خۆی شوێن پێكانی بۆ دیاری ده‌كردین، زۆر شاره‌زاو وریا بوو له رۆیشتی شاخ، ئه‌م 700 مه‌تره به پێشیان كه‌وتم تا لوتكه‌ی هه‌ڵگورد، له‌وێ هه‌موو ماندوو بوون و ئێش و ئازارمان رۆیشت، زۆر دڵخۆش بووین، ئه‌گه‌رچی به‌فری زۆر لێ مابوو، به‌ڵام بۆنخۆشی ئه‌و ناوچه‌یه له شوێنه‌كانی تر جیاوازتر بوو، له‌وێ به دڵخۆشی و هێزی سه‌ركه‌وتن هه‌موومان ئاڵاكانمان به‌رزكرده‌وه‌و وێنه‌و ڤیدیۆمان تۆماركرد، له‌گه‌ڵ (ADE)یم گفتوگۆ كرد‌و به‌هۆی شاره‌زایی من له ناوچه‌كه‌و شاره‌زایی ئه‌وانیش له كه‌شوهه‌وا ئه‌زموونی زۆری خۆیان بڕیارمان دا زۆر نه‌مێنینه‌وه‌و راسته‌وخۆ بگه‌ڕێینه‌وه، داڕمانی شاخه به‌فرینه‌كان خه‌ریكبوون ده‌ترازان، هه‌وڵمان دا زوو بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌مان زۆر چاوه‌ڕێی ده‌كردین و كات به‌ره‌و ئێواره‌ش ده‌ڕۆیشت، گه‌ڕاینه‌وه لای هاوڕێكه‌مان له شوێنی خۆی مابوو، هاتنه خواره‌وه‌مان به‌هۆی تیشكی خۆر‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌كان و ورده ره‌نوه‌كان جوڵه‌یان ده‌كرد، بڕیارمان دا زوو بێینه خواره‌وه، سوپاس بۆ خوا پێش سه‌رمای ئێواره به سه‌لامه‌تی گه‌یشتینه شوێنێك كه گونجاو بوو، نانی نیوه‌ڕۆمان خوارد و سه‌عات 4:00 گه‌یشتینه‌وه كه‌مپه‌كه‌مان، ئه‌و شه‌وه‌ش ماینه‌وه، به‌یانی خۆمان ئاماده‌كردو كه‌مپه‌كه‌مان كۆكرده‌وه‌و كۆتاییمان به گه‌شته‌كه هێناو گه‌ڕاینه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه له ئۆتۆمبێله‌كان دابه‌زی بووین، له‌و شوێنه ئه‌ندامانی پشكنینی ئه‌یلول و هاوڕێیانی سوپای پشده‌ر بۆ گه‌شت هاتبوون، بۆ نیوه‌ڕۆ گروپه‌كه‌مان بانگهێشت كراین و خواردنی كوردیان به سه‌وزه‌ی كوێستانه‌كان وه‌ك كه‌نگرو گۆرمزه‌و كاشمه‌و چه‌ند رووه‌كێكی تر بانگهێشت كردین، ئه‌وكات زانیان ته‌نها خواردنی قوتوبه‌ندی هێزبه‌خش و به‌تام نییه، به‌ڵكو خواردنی به‌له‌زتتریش هه‌ن، له‌وێوه ئاسایشی چۆمان ئۆتۆمبێلیان بۆ دابینكردین تا چۆمان، چوار شه‌و له دوور شار‌و ئاوه‌دانی بووین، تیمه‌كه‌م له ماڵه‌وه میوانداریم كردن، چونكه له چۆمان هۆتێل و گه‌رماو نییه، دوای پشوودان به ده‌وروبه‌ری چۆماندا گه‌ڕاین و به هۆی سه‌رسامییان له ناوچه‌كه بڕیاریان دا ساڵی داهاتوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان و شاخی (حه‌سارو چیخێ ده‌ری)، رۆژی دواتر پاسه تاییبه‌ته‌كه‌یان هات به دوایانداو گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ریان كرد، رۆژی 12 ی ئایاریش خاكی كوردستانیان به‌جێهێشت و هه‌ر له فڕۆكه‌كانه‌ی هه‌ولێر به دڵخۆشی و به گه‌شتێكی خۆش و سه‌ركه‌وتووانه خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و ماڵئاواییان له سروشتی جوانی كوردستان كرد.
عومه‌ر حسێن وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان به‌ریتانیا (KURDISTAN UNITED CINGDOM FRINDESHIP ASSOCIATION) به‌رده‌وام ده‌بین له كار‌و چالاكییه‌كانمان و هه‌وڵده‌ده‌ین تیمی زیاتر بهێنین بۆ كوردستان و زانیاری زیاتر له‌سه‌ر سروشتی كوردستان تۆمار بكه‌ین.
PUKmedia عومه‌ر حسێن
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

