ئازادیی ژن و خه‌باته ره‌واكه‌ی
kurdistani 12:34 PM - 2013-05-15
د.سه‌پان
خه‌باتی ژنان بۆ ئازادی و یه‌كسانی، له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه‌و زۆرجار له خێڵێك بۆ خێڵێكی دیكه، ماف و دابه‌شكردنی كار له نێوان نێر‌و مێ دیسان جیاوازه. ئه‌م خه‌باته‌ی ژنان و بردنی بۆ قۆناغی به‌رزتر له مێژوو، له سه‌ده‌ی شازده ده‌ستی پێكردو له‌گه‌ڵ شۆڕشی فه‌ره‌نسا زیاتر گه‌شایه‌وه، به‌ڵام له به‌ریتانیاو ئه‌مریكا زۆرتر كاری بۆ كرا‌و دواتریش بزووتنه‌وه‌ی فێمینیزم په‌یدابوو. (فێمینزم ده‌كاته ئه‌وه‌ی، ژن له‌ژێر ده‌ستی پیاوه‌و ده‌بێ ئه‌مجۆه په‌یوه‌ندییه نه‌مینێ‌و بگۆڕدرێ).
به گوێره‌ی راپۆرتی فێمینیسته‌كان، هیچ وڵاتێك له جیهاندا نییه، مافی ژن وه‌ك مافی پیاوی تێدا یه‌كسانبێ، به‌ڵام بێشك هه‌ندێك وڵات له هه‌ندێكی دیكه له‌پێشترن. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر له كوردستان باس له یه‌كسانی له نێوان نێر‌و مێ بكه‌ین، باس له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر بكه‌ین، باس له خوێندن و نووسین و مافی ژیان بۆ ئه‌وان بكه‌ین، ده‌بینین ئێمه ته‌نیا به نووسین له ئه‌لف و بێی ئه‌و خه‌باته پیرۆزه‌داین.
ئه‌گه‌ر ئێمه ژنانی خۆمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی دراوسێ به‌راورد بكه‌ین، هیچ گومانم نییه، له‌وه‌ی ژنانی كورد ئازادییان زیاتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچ‌و ژنانی كورد له‌گه‌ڵ كچ‌و ژنانی ئه‌وروپی به‌راورد بكه‌ین، ده‌بینین زۆر له دواوه‌ین. ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كچانی كورد، ئێستا بوێرن و بۆیان هه‌بێ هاوسه‌ر بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن، له سوید به یاسا له ساڵی 1872 ـه‌وه خزم بۆیان نییه، مێرد بۆ كچ په‌یدا بكه‌ن و به‌زۆر به‌شووی بده‌ن، هه‌ر له‌وێ له ساڵی 1915 ـه‌وه دیسان به یاسا ژن بۆی هه‌یه داوای ته‌ڵاق له مێردی بكا.
زۆر له گرفته‌كان له وڵاتانی پێشكه‌وتوو به یاسا چاره‌سه‌ر كراوه‌و یاساكه‌ش دیاره پێش هه‌موو شتێك له خزمه‌ت خه‌باتی ژندایه‌و بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌رچوون. نموونه‌یه‌كی دیكه: له ساڵی 1965 ـه‌وه پیاو به‌زۆر بۆی نییه نه‌ك ته‌نیا یه‌ك ماچی رومه‌ت، به‌ڵكو ده‌ستیشی ماچ بكا. له 23 وه‌زیری حكومه‌تی ئێستای سوید 13 یان ژنن و له 350 ئه‌ندام په‌رله‌مانی سویدی ساڵی 2006 ژماره‌ی پیاو 184 كه‌س و ژماره‌ی ژنیش 165 كه‌س بوو.
ئه‌وه‌ی راستی بێ، ئه‌و ژماره زۆره‌ی ژنانی سویدی له حكومه‌ت و په‌رله‌مان، ئه‌و ئازادییه زۆره‌ی ژنانی ئه‌وروپی له تاكه ژیانی خۆیان هه‌یانه، وێناچێ ئه‌وانی به‌خته‌وه‌رتر كردبی، به‌ڵام بێشك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسانی دروست كردووه‌و له خه‌باتیش رای نه‌گرتوون، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ژنیان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و سكرتێری حزبیش هه‌یه.
نووسه‌رو توێژه‌رو رۆژنامه‌نووسانی ئه‌وروپاو بۆ مافی ژن، زۆر قۆناغیان بڕیوه‌و ئێستا له‌سه‌ر ورده‌كاری ناو خێزان كارده‌كه‌ن، له‌سه‌ر كاركردنی بێبه‌رامبه‌رو به خۆڕایی له ماڵه‌وه ده‌نووسن، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی ژن و پیشاندانی ئه‌وان له میدیا ده‌نووسن. هه‌ر بۆ نموونه: له به‌رنامه‌ی ده‌نگوباسی (راپۆرت و ئه‌كتوێل)ی سوید له ساڵی 2003 ژنان سێ جار كه‌متر پیشاندراون. مووچه‌ی ژنانی له شاره‌وانی كارده‌كه‌ن به ڕێژه‌ی 10% له مووچه‌ی پیاوان كه‌متره‌و له 64% كچانی ته‌مه‌ن له نێوان 18-24 به‌لای كه‌م یه‌ك جار جنێوی سێكسییان پێدراوه. له ته‌واوی EU ژنان پاش كاری خۆیان 80% كاری ماڵه‌وه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌و نایه‌كسانییه‌ی سه‌ره‌وه، پرسیاری هه‌نووكه‌یین و زانا‌و رۆژنامه‌نووسان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئێمه ناتوانین ئازادی ژنانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئازادی ژنانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌راورد بكه‌ین، له‌وانه‌یه هه‌ر پێویستیش نه‌كا، به‌ڵام ناتوانین كار بۆ یه‌كسانی ژنانی خۆمان نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی یه‌كسان و دیموكرات بژین.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو باسكردن و یادو جه‌ژن و ئاهه‌نگی تایبه‌ت به ژن، تائێستا زۆر پرسیاری ئاسان له‌سه‌ر مافی ژنی كورد روون نییه، كه‌چی ئێمه له‌سه‌ری ده‌نووسین و ناشزانین، له‌وانه‌یه ژنی كورد جارێ خۆی نه‌یه‌وێ چاره‌نووسی خۆی بنووسێ و به‌و تۆزه ئازادییه‌ی هه‌یه‌تی رازیبێ‌و به‌شی بكا. له‌وانه‌شه ژنانی كورد له خه‌بات ماندوو بووبن و زیاتر تاقه‌تی شه‌ڕه پیاویان نه‌بێ و خۆیان ته‌سلیمی قه‌ده‌ر كردبێ.
د.سه‌پان
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

