رادار بۆ ده‌ستنیشانكردنی گۆڕه نهێنییه‌كان
kurdistani 10:32 AM - 2013-05-15
دیراسه‌كردنی گۆڕه‌كان به‌به‌كارهێنانی شێوازی ته‌كنه‌لۆژیی وه‌ك راداری زه‌وی بڕو به‌رگری كاره‌بایی
كارێكی گرانه كه‌سێك دادگایی بكرێت و تاوانبار بكرێت به كوشتن ئه‌گه‌ر لاشه‌ی قوربانییه‌كه نه‌دۆزرێته‌وه، زه‌حمه‌تیشه لاشه‌یه‌ك كرابێت به‌ژێر خاكهوهو بدۆزرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و كێشه‌یه‌یه كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی نه‌ته‌وه‌یی كۆڵۆمبیا له (بۆگۆتۆ) ی هه‌راسان كردووه.
گروپێك له پسپۆڕانی جیۆفیزیكی پزیشكی دادوه‌ریی سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی ئه‌و تهكنیكانهن كه یارمه‌تی به‌رپرسان ده‌دات گۆڕه نهێنییه‌كان (شاردراوه‌كان) بدۆزنه‌وه، له‌وانه‌ش گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كه قوربانیانی تاوانه‌كانی تێدا خراونهتهژێر خاكه‌وه.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان پلانیان هه‌یه بۆ ئاشكراكردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه نهێنییه‌كان له رێگای ناشتنی لاكی به‌راز له‌ناو هه‌شت جۆر خاك و كه‌شوهه‌وای جیاوازدا له سه‌رتاسه‌ری كۆڵۆمبیا، دواتر دیراسه‌ی گۆڕه‌كان ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی شێوازی ته‌كنه‌لۆژیی وه‌ك راداری زه‌وی بڕو به‌رگری كاره‌بایی و گه‌یاندن و كاره‌بای موگناتیسی.
جه‌یمس پرینگل له (خوێندنگه‌ی زانسته فیزیكیه‌كان و جوگرافیا)ی سه‌ر به زانكۆی كیڵ له به‌ریتانیا ده‌ڵێت: "له‌م رۆژگاره‌دا به هه‌زاران خه‌ڵكی بێسه‌روشوێن كرا‌و هه‌ن له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كه ره‌نگه ئه‌شكه‌نجه درابن و كوژرابن و له گۆڕه نهێنییه‌كاندا كرابن به‌ژێر خاكه‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان و حكومهتانیش كه لێپرسراون به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤی هه‌موو كه‌س، بۆیه پێویسته ئه‌م كه‌سانه بدۆزرێنه‌وه‌و ئه‌و حاڵه‌تی تاوانه په‌یوه‌ندیدارانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
پرینگڵ كه سه‌رپه‌رشتیاری دیراسهكهی كۆلًۆمبیایهو ئه‌وجۆره دیراسه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه، به درێژایی ماوه‌ی كاره‌كه‌ی وه‌ك پسپۆڕی جیوفیزیكی پزیشكیی دادوه‌ریی كاری ئه‌و له ئاشكراكردنی گۆڕه نهێنییه‌كان له به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی فێركردووه كه گه‌ڕان به دوای لاشه‌كاندا زۆرتر به‌نده له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی چۆنییه‌تی داڕزانی لاشه‌كه له خاك و كه‌شوهه‌وای جیاجیادا، به شێوه‌یه‌ك كه له رێگه‌ی چاودێریكردنی گازه‌كان و شله‌مه‌نییه‌كان، لێكۆله‌ره‌وه‌كان ده‌توانن باشتر له پرۆسه‌كه تێبگه‌ن و له دۆسیه‌كانی پزیشكی دادوه‌ریدا له ژیانی راسته‌قینه‌دا جێبه‌جێی بكه‌ن و به‌كاری بهێنن.
ئه‌و دیراسه كۆڵۆمبیه رووماڵی هه‌شت شوێنی جوگرافیی تایبه‌ت ده‌كات له ماوه‌ی 18 مانگدا، زاناكانیش ئومێده‌وارن كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بواریان بدات نیشانه‌و نهێنییه‌كانی كاتی مردنهكهو به‌خاكسپاردنیان كۆبكه‌نه‌وه كه ورده‌كاریی گرنگن له كاتی دادگایی مرۆڤ كوشتندا.
هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان پسپۆڕانی جیوفیزیكی پزیشكی دادوه‌ریی سه‌لمێنراوه كه به سوودو كاریگه‌ره له ده‌ستنیشانكردنی گۆڕه نهێنییه‌كان، قوربانیانی سوپای كۆماری ئیرله‌ندی له ئیرلهندهیی باكوور‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئێستای گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له ئیسپانیا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته.
تێبینی وه‌رگێڕ: ئه‌م دیراسه‌یه ئاسۆیه‌كی دڵخۆشكه‌ره بۆ سۆراخكردنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌موو بێسهرو شوێنكراوهكانی گه‌له‌كه‌مان له ماوه‌ی شۆڕشه‌كه‌یدا، كه له 1961 ـه‌وه به هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م میللـه‌ته تائێستا خاكپۆش كراون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقه‌وه‌و خێزانه‌كانیان له چاوه‌ڕوانیدان ته‌رمه‌كانیان به خاكی نیشتمان شادببنه‌وه، ئه‌م كاره هه‌مانهه‌نگیی و كاری جددیی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ریانه له رێگه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه كادیری شاره‌زا له‌و بواره‌دا مه‌شق پێبكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن ئه‌و ئامێرانه‌ش كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه نهێنییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ TechNewsDaily و/ فازڵ حسێن
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

