riklam

رۆژنامه‌نووسانی میسر تۆژینه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال ده‌كه‌ن

kurdistani 08:38 PM - 2013-05-12
فۆتۆ: په‌یجی ره‌سمی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال

فۆتۆ: په‌یجی ره‌سمی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال

ئه‌مڕۆ 12-5 وه‌فدێكی میسر سه‌ردانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالیان له‌ چه‌مچه‌ماڵ كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و وه‌فده‌ بۆ ئه‌نجامدانی توژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

هابیل ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د سابر سه‌رنوسه‌ری پاشكۆی ئه‌هرام و ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسانی میسرو د.موحسین جابر سه‌رۆكی زانكۆی UMT سه‌ردانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال-یان كردو تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی ئه‌نفال دانا.

به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌ چه‌مچه‌ماڵ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستی هاتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال.


PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر - چه‌مچه‌ماڵ

2737201252013_a.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket